کوردستانی
هەرێم و بەغدا لەسەر چەند خاڵێکی گرنگ رێککەوتن
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا - کاروان نوری
دوای زنجیرەیەک کۆبوونەوە، شاندی هەرێمی کوردستان و بەغدا گەیشتنە رێککەوتن و هەرێم رازیبووە رۆژانە 460 هەزار بەرمیل نەوت و داهاتی گومرگی رادەستی بەغدا بکات.
دوای زنجیرەیەک کۆبوونەوە، شاندی هەرێمی کوردستان و بەغدا گەیشتنە رێککەوتن و هەرێم رازیبووە رۆژانە 460 هەزار بەرمیل نەوت و داهاتی گومرگی رادەستی بەغدا بکات.
سەچاوەیەکی ئاگادار و نزیک لە کۆبوونەوەکانی شاندی هەرێمی کوردستان و بەغدا بە مەودا میدیای رایگەیاند "لە کۆبوونەی نێوان شاندی هەرێم و بەرپرسانی بەغدا، هەرێمی کوردستان رازیبوو کە رۆژانە 460 هەزار بەرمیل نەوت و داهاتی گومرگی رادەستی بەغدا بکات".
ئەوەشی ئاشکرا کرد "لە بەرانبەر رازیبوونی هەرێمی کوردستان بە ناردنی ئەو بڕە نەوتەی بەغدا داوایکردووە، حکومەتی ناوەندی تەواوی شایستە داراییەکانی هەرێم دەنێرێت، بەغدا پابەندبوونی هەرێمی بە رێککەوتنەکە وەک مەرجی سەرەکی ناردنی شایستە داراییەکانی هەرێم داناوە".