کوردستانی

حاکم قادر: خۆپیشاندانەکان دەرئەنجامی بەرنامەی ھەڵەی ئابووری و سیاسی و خراپ بەڕێوەبردنە

مەودا میدیا - سلێمانی |


حاکم قادر: خۆپیشاندانەکان دەرئەنجامی بەرنامەی ھەڵەی ئابووری و سیاسی و خراپ بەڕێوەبردنە
مەودا میدیا - کاروان نوری

ئەندامێکی ئەنجومەنی باڵای سیاسی و بەرژەوەندی یەکێتی رایگەیاند، خۆپیشاندان و ناڕەزایی یان  یاخی بوونی ھاوڵاتییان بەپێی یاسا مافێکی سروشتییە، جەختیشیکردووەتەوە، رێککارە نادروستەکانی بەرەنگاربوونەوەی گردبوونەوە توڕەی خاوەن مافەکان ئەستورتر ئەکات.

حاکم قادر حەمەجان، ئەندامی ئەنجومەنی باڵای سیاسی و بەرژەوەندی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بڵاویکردوووەتەوە "خۆپیشاندان و ناڕەزایی یان  یاخیبوونی ھاوڵاتییان، بە مەبەستی داکۆکی و سەرھەڵدانی نەھامەتییەکان و لەپێناو دەستەبەرکردنی مافە رەوا و زەوتکراوەکانیان و نەبوونی مووچە و بێ کاری و نەبوونی ھەلی کار و دانەمەزراندن، بەپێی یاسا مافێکی سروشتییە".

ئەوەشی خستووتەڕوو "رێککارە نادروستەکانی بەرەنگاربوونەوەی گردبوونەوە ناڕەزاییەکان کەبووەتە ھۆی شەھیدبوون و برینداری ھاوڵاتییان رق و کینە و توڕەی خاوەن مافەکان ئەستورتر ئەکات، هۆکاری سەرەکی دروستبوون و سەرھەڵدانی نەھامەتییەکانی خەڵک، دەرئەنجامی بەرنامەی ھەڵەی ئابووری و سیاسی و کۆمەڵایەتی و خراپی شێوازی بەڕێوەبردنی حوکمڕانییە".

"ھەربۆیە پێویستە بۆ بەدەنگەوە چوونی دەنگە ناڕازییەکان، حوکمەت روونکردنەوە و وەڵامی گونجا و باوەڕپێکراوی پێبێت و راستگۆ و بوێربێت، لە بەرانبەر دەرخستنی راستییەکان و بۆ بەرچاو روونی شەفافانە  روونکردنەوە و ئاستی داھاتەکانی ژێر و سەرزەوی بگەیەنێ" .حاکم قادر حەمەجان ئەمەی باسکردووە.
Qaiwan
Qaiwan