کوردستانی
سێ کەناڵی کوردی مەترسی داخستنیان لەسەرە
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا - کاروان نوری
وەزارەتی رۆشنبیری و لاوان ئاگادارییان بۆ هەر سێ كەناڵی رووداو و پەیام و سپێدە ناردووە، ئەگەر هەواڵ و رووداوی سووتاندنی بارەگا و فەرمانگە حکومی و حزبییەکان بگوازنەوە، رێککاری یاساییان بەرانبەر دەگیرێتە بەر.

ئەمڕۆ شەممە (13-12-2020) بە دوو نوسراوی جیاواز و یەك ناوەرۆك، بە واژۆی شیروان عەوڵڵا خورشید، بەرێوەبەری گشتی راگەیاندن و چاپ لە وەزارەتی رۆشنبیری و لاوان، بە پشتبەستن بە رێنمایی ژمارە (1) ساڵی (2014) تایبەت بە رێكخستنی فریكوینسی سپەیس لە هەرێمی كوردستان، ئاگادارییان بۆ هەر سێ كەناڵی رووداو و پەیام و سپێدە، ناردووە.
بەپێی ئەو ئاگادارییەی وەزارەتی رۆشنبیری و لاوان ناردوویەتی بۆ ئەو سێ کەناڵە، داوای لێکردوون، خۆیان بە دوور بگرن لە گواستنەوەی رووداوی خۆپیشاندانەکان و سووتاندنی بارەگا و فەرمانگە حکومی و حزبییەکان، بە پێچەوانەوە رێککاری یاساییان بەرانبەر دەگیرێتەبەر.