کوردستانی

سەباح هەورامی: خۆپارێزی هاوڵاتییان باشترین کلیلی سەرکەوتنە

مەودا میدیا - سلێمانی |


سەباح هەورامی: خۆپارێزی هاوڵاتییان باشترین کلیلی سەرکەوتنە
مەودا میدیا - کاروان نوری

به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ته‌ندروستیی سلێمانی رایگەیاند، هیوادارن بتوانن لە کۆتایی مانگی ئازاری داهاتوو بەسەر پەتایی نەگریسی کۆرۆنا سەربکەون، جەختیشیکردووەتەوە، خۆپارێزی هاوڵاتییان باشترین کلیلی سەرکەوتنە.

سه‌باح هه‌ورامی، به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ته‌ندروستیی سلێمانی، رایگەیاند "هیوادارم بتوانین لە کۆتایی مانگی ئازاری داهاتوو بەسەر پەتایی نەگریسی کۆرۆنا سەربکەوین و ئەم نەورۆزە بکەینە نەورۆزی سەرکەوتن بەسەر ڤایرۆسی کۆرۆنا".

ئەوەشی خستووەتەڕوو "خۆپارێزی هاوڵاتییان باشترین کلیلی سەرکەوتنە". ئەمە لە کاتێکدایە به‌گوێره‌ی دواین ئاماری وه‌زاره‌تی ته‌ندروستیی هه‌رێم، 100 هه‌زار و 296 تووشبووی كۆرۆنا ده‌ستنیشانكراون، له‌نێویاندا سێ هه‌زار و 291 مردن هه‌یه‌، 64 هه‌زار و 589 كه‌سیش كه‌ هه‌ڵگری ڤایرۆسه‌كه‌ بوون چاكبوونه‌ته‌وه‌.
Qaiwan
Qaiwan