کوردستانی
مه‌سرور بارزانی: قه‌رز چاره‌سه‌ری بنه‌ڕه‌تی كێشه‌كان نییه
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا - کاروان نوری
سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی کوردستان رایگەیاند، ئه‌و جۆره له خۆپیشاندانە به هیچ شێوه‌یه‌ك خزمه‌تی هاوڵاتییانی كوردستان ناكات و جەختیشیکردووەتەوە، قه‌رز چاره‌سه‌ری بنه‌ڕه‌تی كێشه‌كان نییه.
مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی کوردستان په‌یامێكی سه‌باره‌ت به دۆخی هه‌رێمی کوردستان و خۆپیشاندانه‌كان بڵاوكرده‌وه و رایگەیاندووە "ئه‌و جۆره له خۆپیشاندانە به هیچ شێوه‌یه‌ك خزمه‌تی هاوڵاتییانی كوردستان ناكات و نه مووچه ده‌سته‌به‌ر ده‌كات و نه مافه ره‌واكانی خه‌ڵكیش ده‌هێنێته دی".
"قه‌رز چاره‌سه‌ری بنه‌ڕه‌تی كێشه‌كان نییه و گرنگه له روانگه‌یه‌كی ستراتیژییه‌وه سه‌یری ئه‌و پرسه بكرێت و نه‌وه‌ی داهاتوو قه‌رزار نه‌كرێت"، مەسرور بارزانی ئەمەی وتووە.
"قه‌رز چاره‌سه‌ری بنه‌ڕه‌تی كێشه‌كان نییه و گرنگه له روانگه‌یه‌كی ستراتیژییه‌وه سه‌یری ئه‌و پرسه بكرێت و نه‌وه‌ی داهاتوو قه‌رزار نه‌كرێت"، مەسرور بارزانی ئەمەی وتووە.
روونیشیکردووەتەوە "ئه‌گه‌ر ئێمه وه‌كو ساڵانی پێشووتر ته‌نیا قه‌رز بكه‌ین و قه‌رز بكه‌ین، كێ ئه‌و قه‌رزانه ده‌داته‌وه؟، ئه‌م ناخۆشییه با ئێمه هه‌وڵبده‌ین چاكی بكه‌ین، نه هێڵین بۆ دوای ئێمه نه‌وه‌ی دوای ئێمه بێت، دووچاری ئه‌و ره‌وشه ناخۆشه بێت".