کوردستانی
نێچیرڤان بارزانی واژۆی رێککەوتنی نێوان هەولێر و بەغدا دەکات
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
بڕیارە ئەمڕۆ نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان سەردانی بەغدا بکات بەمەبەستی گفتوگۆکردنی کۆتایی لەبارەی رێککەوتنی نێوان حکومەتی هەرێمی کوردستان و حکومەتی عیراق و واژۆکردنی رێککەوتنەکە.
بەپێی زانیارییەکانی مەودا میدیا، ئەمڕۆ دووشەممە 14ی کانونی یەکەمی 2020 بە یاوەری شاندێک نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان سەردانی بەغدا دەکات بەمەبەستی گفتوگۆکردنی کۆتایی لەبارەی رێککەوتنی نێوان حکومەتی هەرێمی کوردستان و حکومەتی عیراق لەبارەی نەوت و مووچە و بودجەی ساڵی 2021ی عیراق.
هەر بەپێی زانیارییەکانی مەودا میدیا، سەردانەکەی نێچیرڤان بارزانی بۆ واژۆکردنی ئەو رێککەوتنەیە کە لەنێوان حکومەتی هەرێمی کوردستان و حکومەتی عیراق دەکرێت لەبارەی پرسی نەوت و مووچە و بودجەوە.
دوای زنجیرەیەک کۆبوونەوە، شاندی هەرێمی کوردستان و بەغدا گەیشتنە رێککەوتن و هەرێمی کوردستان رەزامەنی نیشاندا کە رۆژانە 460 هەزار بەرمیل نەوت و داهاتی گومرگی رادەستی بەغدا بکات لە بەرانبەریشدا بەغدا شایستە داراییەکانی هەرێمی کوردستان بنێرێت.
س.س