کوردستانی
تەرمێک دەدۆزرێتەوە و ناناسرێتەوە
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
سەرلەبەیانی ئەمڕۆ تەرمی گەنجێک لەنێوان ناحیەی شۆڕش و ناحیەی سەنگاوی سەر بە قەزای چەمچەماڵ دۆزرایەوە، بەپێی لێکۆڵینەوە سەرەتاییەکان پێدەچێت خۆی کوشتبێت، چونکە شوێنەواری فیشەک بە جەستەیەوە هەیە.
رەمک رەمەزان، قایمقامی قەزای چەمچەماڵ بە مەودا میدیای راگەیاند "ئەمڕۆ سێشەممە کاتژمێر 10:30 خولەک ئاگادارکراینەوە لە هەبوونی تەرمێک لەنێوان ناحیەی شۆڕش و ناحیەی سەنگاو، دوای ئەوە پۆلیسی بەڵگە و تاوان و ئاسایش چوونە شوێنی رووداوەکە دەستییان بە لێكۆڵینەوە کرد، بەڵام تەرمەکە هیچ ناسنامەیەکی پێنەبوو".
ئاماژەی بەوەشکرد "ئەو تەرمەی دۆزراوەتەوە لە رەگەزی نێرە و پێشبینی دەکرێت تەمەنی لەنێوان 25 بۆ 30 ساڵ بێت، هەروەها بەپێی لێکۆڵینەوەکان پێدەچێت کوژرابێت، چونکە شوێنەواری فیشەک بە مل و سەریەوەیەتی".
قایمقامی قەزای چەمچەماڵ وتی "لێکۆڵینەوە لە رووداوەکە بەردەوامی هەیە و تەرمەکە رەوانەی پزیشکی دادوەری سلێمانی کراوە بۆ لێکۆڵینەوەی زیاتر".
س.س