کوردستانی

هۆکاری بەرزبوونەوەی بەهای دۆلار ئاشکرا دەکرێت

مەودا میدیا - سلێمانی |


هۆکاری بەرزبوونەوەی بەهای دۆلار ئاشکرا دەکرێت
مەودا میدیا - کاروان نوری

به‌های دۆلار له‌ بازاڕه‌كانی هه‌رێمی كوردستان و عیراق، به‌ شێوه‌یه‌كی له‌ ناكاو به‌رزبوونه‌وه‌ی تۆماركرد و ئێستا 100 دۆلاری ئه‌مه‌ریكی به‌رانبه‌ر 130 هه‌زار دیناری عیراقییه‌.

جەمال کۆچەر، ئەندامی لیژنەی دارایی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق رایگەیاندووە "حکومەتی فیدراڵ بە پلان دەیەوێت بەهای دینار بەرانبەر دۆلار دابەزێت، تاوەکو پڕۆژە بودجەی 2021 پەسەند دەکرێت، خەڵک لەگەڵ ئەو بەها نوێیە رابێت".

ئەو ئەندامەی لیژنەی دارایی ئەوەشی ئاشکرا کردووە "حکومەت دەیەوێت بەهای 100 دۆلار بە فەرمی بۆ 130 تاوەکو 145 هەزار دینار بەرزبکاتەوە، لە بازاڕەکانیش تاوەکو 150 هەزار دینار بەرزدەبێتەوە، جەختیشیکردووەتەوە "زۆرینەی ئەندامانی لیژنەی دارایی لەگەڵ بەرزکردنەوەی بەهای دۆلار نین، بەڵام حکومەت سوورە لەسەر هەوڵەکانی بۆ ئەوەی کورتهێنانی دارایی پڕ بکاتەوە".

ئەمە لە کاتێکدایە نرخی 100 دۆلار بەرزبووەتەوە بۆ 129 هەزار و 500 دینار، لە کاتێکدا بەیانی لە کاتی کردنەوەی بازاڕدا نرخی 100 دۆلار بە 127 هەزار و 800 دینار بوو.
Qaiwan
Qaiwan