کوردستانی

تەندروستیی چەمچەماڵ زانیاری نوێ له‌سه‌ر ئەو تەرمەی دۆزرایەوە ئاشکرا دەکات

مەودا میدیا - سلێمانی |


تەندروستیی چەمچەماڵ زانیاری نوێ له‌سه‌ر ئەو تەرمەی دۆزرایەوە ئاشکرا دەکات
 مەودا میدیا - کاروان نوری

دوای ئەوەی ئەمڕۆ ته‌رمی هاوڵاتییه‌ك له‌ سنووری شارۆچكه‌ی چه‌مچه‌ماڵ دۆزرایەوە، وتەبێژی تەندروستیی چەمچەماڵ ئاشکرایکردووە، تا ئێستا کەس نازانێت کێیە و خەڵکی کوێیە و ناسنامەی نازانرێت.

ئه‌مڕۆ دووشه‌مممە 14ی كانوونی یه‌كه‌می 2020، شەریف رەحیم، وتەبێژی تەندروستیی چەمچەماڵ بە مەودا میدیای راگەیاند "ته‌رمی هاوڵاتییه‌كی ته‌مه‌ن 30 ساڵ له‌سه‌ر رێی سه‌نگاو له‌ سنووری شارۆچكه‌ی چه‌مچه‌ماڵ دۆزراوه‌ته‌وه‌، لەبەر ئەوەی هیچ ناسنامەیەکی هەڵنەگرتووە نازانرێت كێیه‌ و خه‌ڵكی كوێیه"‌.

"دوای چوونی تیمه‌كانی به‌ڵگه‌ و تاوان بۆ شوێنی رووداوه‌كه‌ ده‌ركه‌وت هاوڵاتییه‌ك به‌ كوژراوی له‌ شوێنه‌كه‌دایه‌، شوێنەواری چەند فیشەکێک بە جەستەیەوە دیارە، دواتر ته‌رمی ئه‌و هاوڵاتییه‌ ره‌وانه‌ی پزیشكی دادوەری سلێمانی كراوه"، ئەمە وتەی وتەبێژی تەندروستیی چەمچەماڵە.

‌روونیشیکردەوە "ئه‌وه‌ی زانراوه‌ ئه‌و كه‌سه‌ ته‌مه‌نی 30 ساڵ ده‌بێت، هیچ به‌ڵگه ‌و ناسنامه‌ی پێ نییه‌، تا ئێستا‌ش كەس‌ نه‌هاتووه‌ سكاڵا بكات له‌وه‌ی كه‌ كه‌سێكی دیار نییه‌، لە ئێستادا په‌ڕاوی لێكۆڵینه‌وه لەلایه‌ن پۆلیسی شاره‌كه‌وه‌ بۆ ئه‌و رووداوه‌ كراوه‌ته‌وه"‌.
Qaiwan
Qaiwan