کوردستانی
ئەحمەدی حاجی رەشید: بە دووری دەزانم پرۆژە یاسای بودجە پێش سەری ساڵ تێپەڕێنرێت
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا - کاروان نوری
ئەندامێکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق بە دووری دەزانێت پرۆژە یاسای بودجەی 2021 پێش سەری ساڵی 2021 تێپەڕێنرێت و ئاماژەش بۆ ئەوە دەکات، رەنگە بودجەی ساڵی 2021 ئەو پرۆژە یاسایە بێت کە عیراق دەگۆڕێت.
ئەندامێکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق بە دووری دەزانێت پرۆژە یاسای بودجەی 2021 پێش سەری ساڵی 2021 تێپەڕێنرێت و ئاماژەش بۆ ئەوە دەکات، رەنگە بودجەی ساڵی 2021 ئەو پرۆژە یاسایە بێت کە عیراق دەگۆڕێت.
ئەحمەدی حاجی رەشید، ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق بە مەودا میدیای راگەیاند "رەنگە بودجەی ساڵی 2021 ئەو پرۆژە یاسایە بێت کە عیراق دەگۆڕێت، بە هەردوو بارەکەیدا چ وڵاتێکی دامەزراوەیی، یاخود دروستبوونی بشێوی و ئاژاوە و دواجار هەرس هێنانی ئەو سیستەمە سیاسییەی ئێستا".
"لەساڵی 2014 بودجە پەسەند نەکرا بەهۆی ناڕەزایەتی پێکهاتەی کوردیەوە کە جگە لەوەی بڕێکی زۆر نەوت سەپێندرابوو بەسەر هەرێمی کوردستاندا بەبێ دانوستان کە بڕەکەی (400000) چوار سەد هەزار بەرمیلی رۆژانە بوو لەبەرانبەردا شایستەکان بە دادپەروەرانە دانەنرابوو". ئەحمەدی حاجی رەشید ئەمەی خستەڕوو.
روونیشیکردەوە "جاری دووەم ساڵی 2020 بوو لەسەردەمی حکومەتەکەی عادل عەبدولمەهدیدا بوو، پرۆژە یاسای بودجەی 2021 تا ئێستا نزیکەی (60) رۆژ دواکەوتووە لەوادەی خۆی و بەدوریشی دەزانم پێش سەری ساڵ 2021 تێپەڕێنرێت".
ئەو ئەندامەی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق چەند زانیارییەکی وردیشی لە فەیسبووکی خۆی ئاشکرا کردووە کە ئەمە دەقی نووسینەکەیەتی:
یاسای بودجەی فیدراڵ چەند سیناریۆیەک :
ئەو ئەندامەی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق چەند زانیارییەکی وردیشی لە فەیسبووکی خۆی ئاشکرا کردووە کە ئەمە دەقی نووسینەکەیەتی:
یاسای بودجەی فیدراڵ چەند سیناریۆیەک :
ئەو زانیاریانەی لەم نوسینەدایە سەرەتایین و لەکۆبوونەوەی بەرپرسانی سیاسی و هەرسێ سەرۆکایەتییەکەوە وەرگیراون.
رەنگە بودجەی ساڵی 2021 ئەو پرۆژە یاسایە بێت کە عیراق دەگۆڕێت بە هەردوو بارەکەیدا چ وڵاتێکی دامەزراوەیی یاخود دروستبوونی بشێویی و ئاژاوە و دواجار هەرس هێنانی ئەو سیستەمە سیاسییەی ئێستا.
لە مێژووی تازەی دوای 2003 و نووسینەوەی دەستورەوە ئەوە جاری دووەمە کە عیراق پرۆژە یاسای بودجەی نابێت.
یەکەمجار لە ساڵی 2014 بودجە پەسەند نەکرا بەهۆی ناڕەزایەتی پێکهاتەی کوردیەوە کە جگە لەوەی بڕێکی زۆر نەوت سەپەێندرابوو بەسەر هەرێمی کوردستاندا بەبێ دانوستان کە بڕەکەی (400000) چوار سەد هەزار بەرمیلی رۆژانە بوو لەبەرانبەردا شایستەکان بە دادپەروەرانە دانەنرابوو.
هەرچەندە ئەمە بۆ مێژوو دەڵێم کە پێنج وەزیرە کوردەکەی کابینەکەی دکتۆر نوری مالکی سیانیان واژۆی ئەو بڕەیان کردبوو کە دوان لەو وەزیرانە ئەندامی مەکتەب سیاسی لایەنێکی سیاسین کە هەمیشە خۆی بەخاوەنی هەرێمی کوردستان و نەوەتەکەشی دەزانێت.
هەر کەسی تریش ئەو واژۆی بکردایە ئێستا پەیجە بەد ناوەکانیان زوو مۆرکی خیانەتکاریان بەسەردا دابڕیبوو، کە هەر خۆیان پێشەوای خیانەتەکانی سەردەمی شۆرش و ئێستان.
جاری دووەم ساڵی 2020 لە سەردەمی حکومەتەکەی عادل عەبدولمەهدیدا بوو، حکومەتەکەی عادل عەبدولمەهدی لەماوەی دوو ساڵی حوکمڕانیدا نەیتوانی یاسای بودجەی 2019 ئامادە بکات و ئەو پرۆژە یاسایەی حکومەتەکەی حەیدەر عبادی ئامادەی کردبوو بەردەوام بوون لەسەری و پرۆژە یاسای 2020 یش لەکۆتا جاردا نەنارد بۆ پەرلەمان و ساڵی 2020 بەبێ یاسای بوجە بەڕێکرا.
پرۆژە یاسای بودجەی 2021 تائێستا نزیکەی (60) رۆژ دواکەوتووە لەوادەی خۆی و بەدوریشی دەزانم پێش سەری ساڵ 2021 تێپەڕێنرێت، کەواتە حکومەت ناچارە دیسان پەنا ببات بۆ بەکارهێنانی بوجەی دوازدەی (الموازنة الاثنی عشریة ).
ئەم پرۆژەیە تا ئێستا نەتوانراوە ئاستی باڵای خەرجییەکان دیاری بکەن بۆیە زیاتر لە (100) ترلیۆن دینار کورتهێنانی تێدەکەوێت.
بڕی تەرخانکرا بۆ مووچەی فەرمانبەران (54) ترلیۆنە واتە (11) ترلیۆن دینار زیاتر تەرخانکراوە بۆ مووچەی فەرمانبەران لە ساڵی 2019.
ئەوەش ئەوەمان پێدەڵێت کە ژمارەی فەرمانبەران لە بوجەی 2020 زیاتر دەبێت لە ژمارەی فەرمانبەران لە یاسای بودجەی 2019 بە زیاتر لە (45000) چوار سەد و پەنجا هەزار فەرمانبەر.
ئەو کورتهینانەش کە دروست دەبێت بەمشێوەی لایخوارەوە پڕ دەکرێتەوە:
یەکەم: وەک خۆی مامەڵەی لەگەڵ دەکەن و هەوڵ دەدەن قەرزی بۆ بکەن کە پێدەچێت بڕی زیاتر لە (30) ترلیۆن دینار قەرز رێگە پێبدەن لەناو پرۆژەکەدا.
دووەم: مووچەی فەرمانبەرانی وڵات کەمبکەنەوە بە رێژەیەکی بەرچاو بە تایبەت لە دەرەماڵەکاندا کە سێ یەکی هەر مووچەیەک مووچەی بنەڕەتییە و دوو سێیەکی مووچەکان دەرەماڵەن، دواجار سیستەمی مووچە لە یاسای (22) و ساڵی 2008 دا گۆڕانکاری بەسەردا دێت.
سێ هەم: تەمویل بە تەزە خوم واتە گرانکردنی نرخی دۆلار لە لایەن بانکی ناوەندییەوە، کە بەپێی بەداواداچونەکان وەزارەتی دارایی لەگەڵ بانکی دەولی و سندوقی نەختێنەیی کۆبووەتەوە (3) پێشنیار هەیە:
بانکی دەولی 100$ = 130000دیناری عیراق.
وەزارەتی دارایی 100$ = 145000 دیناری عیراق.
سندوقی دراو 100$ = 160000 دیناری عیراق.
دواجار عیراق دەیەوێت بە پلەبەندی نرخەکە بگەیەنێتە 145000 دیناری عیراق لەبری هەر 100$ دۆلارێک.
کە ئەوەش گرانییەکی گەورەی لێدەکەوێتەوە لە ئێستادا نرخی دۆلار ئەو بەربوونەوەی بەخۆیەوە بینیوە سەرچاوەکەی ئەو دەنگۆیانەن.
چوارەم: چاپکردنی بڕێکی زۆر لەدیناری عیراقی کە ئەوەش لاسەنگیەکی گەورە دروست دەکات لە نێوان قەبارەی نەختێنەیی و باڵانسی ئیحتیاتی قانوونی دۆلاردا.
خۆ ئەگەر وەزارەتی دارایی بەنیازی جێبەجێکردنی خاڵی (2,3,4) بێت دەتوانێت کورتهێنان کەمبکاتەوە بۆ نزیکەی (30-40) ترلیۆن دینار عیراقی.
بەڵام تا ئێستا روون نییە کەی وەزارەتی دارایی ئەم هەنگاوانە دەنێت.