کوردستانی
لە چەمچەماڵ ته‌قه له باره‌گای لقی 19ی پارتی دیموكراتی كوردستان كرا
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا - کاروان نوری
كه‌مێك پێش ئێستا لە شارۆچكه‌ی چه‌مچه‌ماڵ ته‌قه له باره‌گای لقی 19ی پارتی دیموكراتی كوردستان كرا و بەرپرسی لقی 19ی پارتیش ئاماژە بۆ ئەوە دەکات، نازانن تەقەکەرەکان کێن.
كه‌مێك پێش ئێستا لە شارۆچكه‌ی چه‌مچه‌ماڵ ته‌قه له باره‌گای لقی 19ی پارتی دیموكراتی كوردستان كرا و بەرپرسی لقی 19ی پارتیش ئاماژە بۆ ئەوە دەکات، نازانن تەقەکەرەکان کێن.
سەید رێبوار، بەرپرسی لقی 19ی پارتی دیموکراتی کوردستان لە چەمچەماڵ رایگەیاند "کاتژمێر 6ی ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه 14ی كانوونی یه‌كه‌می 2020 لە سێ لاوە تەقە لە بارەگاکەمان کرا".
ئەوەشی خستەڕوو "چەند خوله‌كێك پێکدادان روویداوە، بەڵام هیچ زیانێک نەبووە، تا ئێستا زانیاری نییە تەقەکارەکان کێن، چاوەڕوانین هێزە ئەمنییەکان لێکۆڵینەوە بکەن".