کوردستانی
قوباد تاڵه‌بانی: چاوه‌ڕوانی وه‌ڵامی به‌غداین و ئامادەی هەموو رێککەوتنێکین
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا - کاروان نوری
جێگری سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و سه‌رۆكی شاندی دانوستاندكاری كورد له به‌غدا رایگه‌یاند، له به‌غدا ده‌مێننه‌وه تا ده‌گه‌نه چاره‌سه‌ر و جەختیشیکردەوە، دانووستان به‌رده‌وامه و ناگه‌ڕێنه‌وه تا ده‌گه‌نه چاره‌سه‌ر.
قوباد تاڵه‌بانی، جێگری سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و سه‌رۆكی شاندی دانوستاندكاری كورد له به‌غدا رایگه‌یاند "له به‌غدا ده‌مێنینه‌وه تا ده‌گه‌ینه چاره‌سه‌ر و ئێمه ئاماده‌ین داهاتی نه‌وتی و نا نه‌وتی راده‌ستی به‌غدا بكه‌ین".
قوباد تاڵه‌بانی ئەوەشی خستەروو "پرسیاری ئێمه ئه‌وه‌یه، ئه‌گه‌ر ئه‌و داهاتانه راده‌ست بكه‌ین، به‌شی هه‌رێمی كوردستان له بودجه چه‌ند ده‌بێت"، روونیشیكرده‌وه "دانووستان به‌رده‌وامه و ناگه‌ڕێینه‌وه تا ده‌گه‌ینه چاره‌سه‌ر".

ئه‌مڕۆ شه‌ممە، شەش رۆژه شاندی دانووستانی هه‌رێمی كوردستان له شاری به‌غدان و به‌رده‌وامن له تاوتوێكردنی كێشه هه‌ڵپه‌سێردراوه‌كانی نێوان هه‌ولێر و به‌غدا له باره‌ی پرسی بودجه و شایسته داراییه‌كانی هه‌رێمی كوردستانه‌وه.
ئەمە لە کاتێکدایە، حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، هه‌فته‌ی رابردوو، پابه‌ندبوونی خۆی به یاسای پڕكردنه‌وه‌ی كورتهێنانی بودجه ده‌ربڕی.