کوردستانی

لە رووداوێکی هاتوچۆدا کەسێک گیانی لەدەستدا

مەودا میدیا - سلێمانی |


لە رووداوێکی هاتوچۆدا کەسێک گیانی لەدەستدا
مەودا میدیا - کاروان نوری

بەڕێوەبەرایەتی ھاتوچۆی گەرمیان رایگەیاند، لە ناو شاری کەلار پێکدادان لە نێوان ماتۆڕسکیلێک و پاسکیلێکدا روویداوە، ئەوەش ئاشکرا کراوە، لە رووداوەکەدا شۆفێری ماتۆڕسکیلەکە گیانی لەدەستدا.

بەڕێوەبەرایەتی ھاتوچۆی گەرمیان رایگەیاند "ئەمشەو دووشەممە لە ناو شاری کەلار، رووداوێکی پێکدادان لەنێوان ماتۆڕسکیلێک و پاسکیلێک روویدا، لەئەنجامدا شۆفێری ماتۆڕسکیلەکە گیانی لەدەستداوە".

ئەوەشی خستەڕوو "لە رووداوەکەدا کەسیکی دیکەش برینداربووە و بۆ وەرگرتنی چارەسەری پێویست رەوانەی نەخۆشخانەی فریاکەوتنی شەھید ھەژار کراوە".
Qaiwan
Qaiwan