کوردستانی
لەبارەی بوونی فڕۆكەی جەنگی لە ئاسمانی هەولێر روونكردنەوە دەدرێت
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا - کاروان نوری
بەڕێوەبەری فڕۆكەخانەی هەولێر رایگەیاند، ئەو فڕۆكانەی بە ئاسمانی هەولێر دەسوڕێنەوە ترسی نییە، ئاشکراشیکردووە، بە تەنها لە ئاسمانی هەولێر نییە و لە ئاسمانی چەند شارێكی تریش هەن.
بەڕێوەبەری فڕۆكەخانەی هەولێر رایگەیاند، ئەو فڕۆكانەی بە ئاسمانی هەولێر دەسوڕێنەوە ترسی نییە، ئاشکراشیکردووە، بە تەنها لە ئاسمانی هەولێر نییە و لە ئاسمانی چەند شارێكی تریش هەن.
ئەمڕۆ سێشەممە 15ی كانونی یەكەم، ئەحمەد وشیار، بەڕێوەبەری فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتی هەولێر رایگەیاند "ئەو فڕۆكانەی بە ئاسمانی هەولێر دەسوڕێنەوە پەیووەندی بە هێزەكانی هاوپەیمانانەوە هەیە"، جەختیشیکردووەتەوە "ئەو فرۆکانە ئۆپەراسیۆنی تایبەتی خۆیان بەڕێوەدەبەن".
بەڕێوەبەری فڕۆكەخانەی هەولێر ئەوەشی ئاشکراکردووە "بوونی ئەو فڕۆكانە لە ئاسمانی هەولێر هیچ مەترسییەك لەسەر هەولێر نییە و فڕینی ئەو فرۆكانەش بە تەنها لە ئاسمانی هەولێر نییە لە ئاسمانی چەند شارێكی تریش هەن".
ئەمە لە کاتێکدایە ئێوارەی دوێنێ تا بەیانی ئەمڕۆ بەردەوام دەنگی فڕۆكە بیستراوە و ئەوەیش هاوڵاتییانی نیگەران كردبوو.