کوردستانی

روونکردنەوەیەک لە بنەماڵەی قادری حاجی عەلییەوە

مەودا میدیا - سلێمانی |


روونکردنەوەیەک لە بنەماڵەی قادری حاجی عەلییەوە
مەودا میدیا - کاروان نوری

بنه‌ماڵه‌ی قادری حاجی عه‌لی رایانگه‌یاندووە، چله‌ی قادری حاجی عه‌لی له‌ رۆژی 7-1-2021 به‌مه‌راسیم و رێوڕه‌سمێكی تایبه‌ت به‌ڕێوه‌ده‌چێت و سبەی تەنها خانەوادەكەی سەردانی مەزارگەكەی دەكەن.
 
 بنه‌ماڵه‌ی قادری حاجی عه‌لی، كه‌سایه‌تی سیاسی و سه‌ركرده‌ی دیاری كوردستان بڵاویانکردووەتەوە "لەگەڵ نزیك بوونەوەی یادی چلەی سەركردەی دیار، قادری حاجی عەلی، هەموو خزم و دۆست و خۆشەویستانی ئاگادار دەكەینەوە كە رێوڕەسمی چلەكەی لە رۆژی 7-1-2021 بەمەراسیم و رێوڕەسمێكی تایبەت بەڕێوە دەچێت"، ئەوەشیان ئاشکراکردووە "رۆژی 16-12 واتە چوارشەممە تەنها خانەوادەكەی سەردانی مەزارگەكەی دەكەن".
 
ئاماژەیان بۆ ئەوەشکردووە "لەگەڵ نزیك بوونەوەی وادەی چلەكەی، هاوڵاتییان لە رێوڕەسم و كات و شوێنی دیاریكراو ئاگادار دەكەینەوە". قادری حاجی عه‌لی، كه‌سایه‌تی سیاسی و  سه‌ركرده‌ی دیاری كوردستان و یه‌كێك له‌ دامه‌زرێنه‌رانی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان، رۆژی 10ی مانگی رابردوو، به‌ ڤایرۆسی كۆرۆنا له‌ ته‌مه‌نی 65 ساڵیدا كۆچی دواییكرد.
Qaiwan
Qaiwan