کوردستانی
داوایەک لە ناوەندەکانی خوێندن دەکرێت
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا - کاروان نوری
بەڕێوەبەرایەتی پەروەردەی رۆژئاوای سلێمانی ئاگاداری ھەموو ئەو ناوەندانەی خوێندن دەکاتەوە کە مامۆستای وانەبێژیان ھەیە لیستی مانگی پێنجی ئەمساڵیان بۆ بنێرن.
بەڕێوەبەرایەتی پەروەردەی رۆژئاوای سلێمانی ئاگاداری ھەموو ئەو ناوەندانەی خوێندن دەکاتەوە کە مامۆستای وانەبێژیان ھەیە لیستی مانگی پێنجی ئەمساڵیان بۆ بنێرن.
بەڕێوەبەرایەتی پەروەردەی رۆژئاوای سلێمانی رایگەیاندووە "ئاگاداری ھەموو ناوەندەکانی خوێندن دەکەین کە مامۆستای وانەبێژیان ھەیە لیستی مانگی پێنجی ئەمساڵمان بۆ بھێنن بەم شێوازەی خوارەوە".
1- سەرجەم باخچەکان لە 2-5 تا 7-5 بۆیان ھەژمار دەکرێت واتە تەنھا 6 رۆژ.
2- قوتابخانە بنەڕەتی و ئامادەییەکان لە 2-5 تا 7-5 لەسەر (جدول حصص) بۆیان ئامادە بکەن واتە تەنھا 6 رۆژ لە 9-5 تا 18-5 بۆ ھەر کەسێک دوو بەشەوانە بنوسرێت لەباتی کرێی چاودێری.
3- بە ھەمان شێوەی مانگەکەنی تر تەنھا شمولی مامۆستای وانەبێژ ئەکات مامۆستایانی میلاک و گرێبەست ناگرێتەوە.
4- دوا وادە بۆ وەرگرتنی لیستەکان رۆژی سێشەممە بەرواری 22-12-2020 دەبێت.
بیروڕا



