کوردستانی

عومەر جەبار: بەهۆی قەیرانی داراییەوە زیاتر لە 220 خێزانی كورتەباڵا هەڵوەشاوەتەوە

مەودا میدیا - سلێمانی |


عومەر جەبار: بەهۆی قەیرانی داراییەوە زیاتر لە 220 خێزانی كورتەباڵا هەڵوەشاوەتەوە
مەودا میدیا - کاروان نوری

سەرۆكی كۆمەڵەی كورتەباڵاكانی كوردستان رایگەیاند، لەمساڵدا 220 خێزانی كورتەباڵا بەهۆی خراپی باری داراییانەوە هەڵوەشاونەتەوە، جەختیشیکردووەتەوە، زۆرێک لە کورتەباڵاکان پێویستیان بە هاوکارییە.

ئەمڕۆ سێشەممە (15-12-2020)، عومەر جەبار، سەرۆكی كۆمەڵەی كورتەباڵاكانی كوردستان لە كۆنفرانسێكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند "لەمساڵدا 220 خێزانی كورتەباڵا بەهۆی خراپی باری داراییانەوە هەڵوەشاونەتەوە و كورتەباڵاكان لە دۆخێكی سەختی ژیاندان و دۆخی ئابوری و كۆمەڵایەتییان خراپە و پێویستیان بەوەیە هاوکاری بکرێن".
 
ئەوەشی خستەڕوو "هەرچەندە پێشتر حكومەتی هەرێمی کوردستان نەیتوانیوە هاوكاری كورتەباڵاكانی كوردستان بكات بەڵام لەمساڵدا بە تەواوەتی كورتەباڵاكانی پشتگوێخستووە".
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

وەرزی هەموو جۆرەکانی ئەنفال

لەلایەن د.شیلان فەتحی


News

بڕوانامەی بریقەدار و دەستە خەمساردەکان

لەلایەن دێرین جەمال


News

جۆرەکانی بایۆلۆژی

لەلایەن نەرمین عوسمان