کوردستانی

پارەی گەنمی جوتیاران خەرج دەکرێت: تایبەتە بە ساڵەکانی 2014، 2015 و 2016

مەودا میدیا - سلێمانی |


پارەی گەنمی جوتیاران خەرج دەکرێت: تایبەتە بە ساڵەکانی 2014، 2015 و 2016
مەودا میدیا - کاروان نوری

سەرۆکى لیژنەى کشتوکاڵ و ئاودێرى لە پەرلەمانى کوردستان رایگەیاند، رەزامەندیمان وەرگرتووە لە عیراق بۆ ناردنى پارەى گەنمى جوتیارانى هەرێمی کوردستان، روونیشیکردەوە، ئەو بڕە پارەیەی خەرج دەکرێت پارەی ساڵەکانی 2014 و 2015 و 2016 یە.

عەبدولستار مەجید، سەرۆکى لیژنەى کشتوکاڵ و ئاودێرى لە پەرلەمانى کوردستان لە کۆنگرەیەکى رۆژنامەنوسیدا رایگەیاند "دوای ئەوەی سەردانی بەغدامان كرد بۆ بەدواداچوون بۆ پارەی گەنمی جوتیارانی ساڵەكانی 2014 و 2015 و 2016، بە وەزیرى بازرگانى عیراقمان وت، ئەو گەنمەی وەرگیراوە پێویستە پارەکەی بدرێت".

"پێمان وتن ئەگەر گەنمەكە ماوە بماندەنەوە بۆ جوتیارانی دەبەینەوە، وتیان گەنم خوراوە و كۆتایی پێهاتووە، بۆیە رێككەوتین لەسەرئەوەی كە ئامادەن ئەو پارەیە بدەن و وتى دواتر لەسەر میكانیزمەكەی رێكدەكەوین". عەبدولستار مەجید ئەمەی وت.

جەختیشیکردەوە "وەزیری بازرگانی عیراق ئەمشەو رەزامەندى دەربڕى کە ئامادەیە نیوەی ئەو پارەیەی ماوە كە 557 ملیارە نیوەی خەرجبكات، بۆ ساڵەكانی 2014 و 2015 و 2016 كە زیاتر لە 270 ملیار دینار دەكات".

ئەمە لە کاتێکدایە بەشێکى زۆر لە جوتیارانى هەرێمی کوردستان پارەى گەنمى ساڵەکانى 2014 و 2015 و 2016 یان لاى حکومەتى عیراقە، بەهۆى کێشە و ناکۆکییەکانى نێوان هەرێم و بەغداوە نەنێردراوە.
Qaiwan
Qaiwan