کوردستانی
شاناز نەقشبەندی: بنکەیەکی چارەسەری کۆرۆنامان بەهۆی کەمبوونەوەی ژمارەی تووشبووان داخست
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا - کاروان نوری
لە پارێزگای هەڵەبجە، بەهۆی کەمبوونەوەی تووشبووانی کۆرۆنا، ئەمڕۆ بنکەی چارەسەری تووشبووانی کۆرۆنا لەنێو نەخۆشخانەی بەرکەوتووانی چەکی کیمیایی داخرا، وتەبێژی تەندروستیی هەڵەبجەش ئاماژە بۆ ئەوە دەکات، هەرچەندە ژمارەی تووشبووان کەمیکردووە بەڵام پێشبینی دەکەن کەمبوونەوەی ژمارەی تووشبووان کاتی بێت و پێویستە هاوڵاتییان بەردەوام پابەندبن بە رێنماییەکان.
د. شاناز نەقشبەندی، وتەبێژی تەندروستیی هەڵەبجە بە مەودا میدیای راگەیاند "لە سەنتەرەی نێو نەخۆشخانەی بەرکەوتووانی چەکی کیمیایی، لەماوەی سێ مانگی رابردوودا 400 نەخۆشی تووشبووانی کۆرۆنا خرانە ژێر چاودێریی تەندروستی و خۆشبەختانە ئێستا هیچ نەخۆشێکی لێ نەماوە و بەشەکەمان داخست"، ئەوەشی خستەڕوو "بۆ لەمەودوا تووشبووانی کۆرۆنا لە نەخۆشخانەی وەفا چاودێری دەکرێن".

وتەبێژی تەندروستیی هەڵەبجە ئەوەشی خستەروو "هۆکاری سەرەکی کەمبوونەی ژمارەی تووشبووانی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە پارێزگای هەڵەبجە و هەرێمیش بەشێکی زۆری دەگەڕیتەوە بۆ پابەندبوونی هاوڵاتییان بە رێنماییەکان"، جەختیشیکردەوە "پێشبینی دەکەین ئەم کەمبوونەوەی ژمارەی تووشبووانە کاتی بێت و جارێکی دیکە ئامارەکان روو لە بەرزبوونەوە بکەن و پێویستە هاوڵاتییان بەردەوام پابەندبن بۆ ئەوەی پارێزراوبن".
سەبارەت بە کڕینی پێکوتەی دژە ڤایرۆسی کۆرۆنای کۆمپانیاکانی فایزەر و مۆدێرنا کە لە ئێستادا بەشێکی زۆری وڵاتان هەوڵی دەستخستنی دەدەن ئاشکرایکرد "لەلایەن حکومەتی عیراقەوە هەوڵێک هەیە بۆ ئەوەی ئەو پێکوتەیە بکڕدرێت، بەڵام وەک حکومەتی هەرێمی کوردستان تا ئێستا هیچ زانیارییەکمان بە دەست نەگەیشتووە بۆ کڕینی ڤاکسینی کۆرۆنا".
ئەمە لە کاتێکدایە لە 24 کاتژمێری رابردوودا لە پارێزگای هەڵەبجە، 12 پشکنین کراوە و دوو حاڵەتی نوێی تووشبوون بە کۆرۆنا لە پارێزگاکە تۆمارکراون، بەپێی ئامارەکانی وەزارەتی تەندروستی، تووشبوون و گیانلەدەستدان بە کۆرۆنا، لە هەڵەبجە لە هەموو پارێزگاکانی دیکەی هەرێمی کوردستان کەمترە.