کوردستانی

ئاسایشی گەرمیان دەستگیرکردنی ئەندامێکی داعشی راگەیاند

مەودا میدیا - سلێمانی |


ئاسایشی گەرمیان دەستگیرکردنی ئەندامێکی داعشی راگەیاند
مەودا میدیا-

ئاسایشی گەرمیان لە راگەیەندراوێکدا دەستگیرکردنی تۆمەتبارێکی راگەیاند لە سنووری ناحیەی زنانە کە سەر بە رێکخراوی تیرۆرستی داعش بووە، لەکاتی لێکۆڵینەوەدا دانی بە تاوانەکەیدا ناوە.
 
لە راگەیەندراوەکەدا هاتووە "لە پاش کۆکردنەوەی زانیاری تەواو و بە دواداچوونی ورد سەبارەت بە تاوانبارێک بەناوی (ع.خ)کە پەیوەندی هەیە لەگەڵ رێکخراوی تیرۆریستی داعش رۆژی 22/9/2020 لەلایەن هێزەکانی یاریدەدەرێتی ئاسایشی خورماتوو سەر بە بەرێوەبەرایەتی ئاسایشی گەرمیان توانرا تاوانباری ناوبراو لە سنووری ناحیەی زینانە دەستگیربکرێت و رووبەڕووی دادگا بکرێتەوە و پاش چەندین دانیشتنی دادگا و خستنەڕووی تەواوی بەڵگەکان و دان پێدانانی تاوانباری ناوبراو بە تاوانەکەیدا، سەرەنجام رۆژی 7/12/2020 لە لایەن دادگای تاوانەکانی کەرکووک/ گەرمیان بۆ ماوەی (5)پێنج ساڵ و یەک مانگ سزای بەندکردنی بۆ دەرکرا".

هەروەها ئاماژە بەوەشکراوە "تاوانباری ناوبراو بە رەگەز عەرەبە و لەدایکبووی ساڵی  1989 و دانیشتووی ناحیەی (زینانە)یە، دواتر بۆ بە سەربردنی ماوەی سزاکەی رەوانەی بەرێوەبەرایەتی چاکسازی گەورانی سلێمانی کرا".
 
س.س
Qaiwan
Qaiwan