کوردستانی
لە بەرژەوەندیی خوێندکاران بڕیارێک دەدرێت
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
وەزارەتی تەندروستیی حکومەتی هەرێمی کوردستان بڕیاریدا نرخی پشکنینی کۆرۆنا بۆ ئەو خوێندکارانە کەم بکاتەوە کە لە دەرەوەی وڵات دەخوێنن، دەبێت سەرجەم ئەو کۆمپانیایانەی لە خاڵە سنوورییەکاندا پشکنینی کۆرۆنا ئەنجام دەدەن پابەندی ئەم بریارەی وەزارەتی تەندروستی بن.
لیزا فەلەکەدین، ئەندامی لیژنەی دارایی لە پەرلەمانی کوردستان لە لاپەڕەی تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی فەیسبووک بڵاویکردووەتەوە و رایگەیاندووە "دوای ئەوەی لە رێککەوتی 6/12/2020 لەرێگەی سەرۆکایەتیی پەرلەمانی کوردستانەوە داواکارییەکمان ئاڕاستەی ئەنجومەنی وەزیران کردبوو سەبارەت بە گرانی نرخی پشکنینی کۆرۆنا لە خاڵە سنوورییەکان و دیاریکردنی ژمارەیەک پێشنیاز بۆ چارەسەرکردن و کەمکردنەوەی بارگرانی دارایی سەرشانی ئەو هاوڵاتیانەی کە گەشتی دەرەوەی وڵات دەکەن".
ئاماژەی بەوەکرد "خۆشبەختانە وەزیری تەندروستی هەرێمی کوردستان لە رێککەوتی 13/12/2020 بە بڕیارێک لێخۆشبوونی تێچووی پشکنینی کۆرۆنا لە سەرجەم خاڵە سنوورییەکانی وشکانی و ئاسمانی بۆ قوتابیان دەرکرد، ئەم بریارە شایەنی دەسخۆشییە و چاوەرێی بریاری گرنگی زیاتریشین بە تایبەت سەبارەت بە کەمکردنەوەی نرخی تێستی کۆرۆنا بۆ سەرجەم ئەو هاوڵاتیانەی کە گەشتی دەرەوە ئەنجام دەدەن".
باسی لەوەشکردووە "پێویستە تەواوی ئەو کۆمپانیایانەی لە خاڵە سنوورییەکاندا تێستی کۆرۆنا ئەنجام دەدەن پابەندی ئەم بریارەی وەزارەتی تەندروستی بن و ئێمەش بە چڕی لە چاودێریدا دەبین".

س.س