دۆزی ژن
ژنێک بە چەقۆ لەلایەن هاوسەرەکەیەوە کوژرا
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
شەوی رابردوو لە شاری دێولانی پارێزگای سنە ژنێک لەلایەن هاوسەرەکەیەوە بە چۆقۆ کوژرا، بەپێی وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار لە رووداوەکە ئەو دوو هاوسەرە ماوەی چەند مانگێک دەبێت هاوسەرگیریان ئەنجام داوە.

بەپێی هەواڵێکی رێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، شەوی رابردوو ژنێکی تەمەن 21 ساڵ خەڵکی گوندی "تیلەکۆ"ی سەر بە شاری "دێولان" بە ناوی "ئازادە مروەتی" بە دەستی هاوسەرەکەی کوژراوە.
سەرچاوەیەکی ئاگادار [لە رووداوەکە بە رێکخراوی هەنگاوی راگەیاندووە "ئازادە مروەتی چوار چەقۆی لەلایەن هاوسەرەکەیەوە لێدراوە، هەروەها ئازادە لەگەڵ هاوسەرەکەی خزمایەتییان هەبووە و چەند مانگ لەمەوبەر ژیانی هاوسەرگیریان پێکهێناوە".
ئاماژە بەوەشکراوە "هاوسەری ژنەکە بریندارە و سەرەتا وتویەتی لەلایەن دوو پیاوەوە ژنەکەم کوژراوە، بەڵام دواتر دانی بە تاوانەکەیدا ناوە و وتویەتی خۆی ژنەکەی کوشتووە و خۆشی بریندار کردووە".

س.س