کوردستانی
ئەمڕۆ ئەم شوێنانە مووچە وەردەگرن
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا - کاروان نوری
وەزارەتی دارایی و ئابووری حکومەتی هەرێمی کوردستان، خشتەیەکی دیکەی دابەشکردنی مووچەى مانگی 10 رایگەیاند.
وەزارەتی دارایی و ئابووری حکومەتی هەرێمی کوردستان، خشتەیەکی دیکەی دابەشکردنی مووچەى مانگی 10 رایگەیاند.
بەپێی ئەو خشتەیەی وەزارەتی دارایی بڵاویکردووەتەوە، ئەمڕۆ چوارشەممە مووچەی چەند شوێن و وەزارەتێک بە لێبڕینی 21% دابەش دەکرێت.
بەپێی خشتەکە ئەم شوێنانە مووچە وەردەگرن، (وەزارەتی کارەبا، وەزارەتی کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو، وەزارەتی رۆشنبیری و لاوان، وەزارەتی ئاوەدانکردنەوە و نیشتەجێکردن، سەرۆکایەتی هەرێم، سەرۆکایەتی پەرلەمان، سەرۆکایەتی ئەنجومەنی وەزیران، خانەنشینی پێشمەرگە).