کوردستانی

ژنێک لەلایەن هاوسەرەکەیەوە کوژرا

مەودا میدیا - سلێمانی |


ژنێک لەلایەن هاوسەرەکەیەوە کوژرا
مەودا میدیا - کاروان نوری

رێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو رایگەیاندووە، ژنێکی تەمەن 21 ساڵ لەلایەن هاوژینەکەیەوە کوژرا، ئەوەش خراوەتەڕوو، چەند مانگ پێش ئێستا ژیانی هاوبەشیان دروستکردووە.
 
رێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو بڵاویکردووتەوە "شەوی دووشەممەی رابردوو 14ی ئەم مانگە، ژنێکی خەڵکی گوندی "تیلەکۆ"ی سەر بە شاری "دێولان"ی تەمەن 21ساڵان، بە ناوی "ئازادە مروەتی"، بە دەستی هاوژینەکەی کوژرا".

ئەوەش ئاشکرا کراوە "ئەو ژنە بە چەقۆ لەلایەن هاوژینەکەیەوە کوژراوە، ئازادە لەگەڵ هاوژینەکەی خزمایەتییان هەبووە و چەند مانگێک پێش ئێستا ژیانی هاوبەشییان دەستپێکرد، تائێستاش هۆکاری کوژرانی ئازادە مروەتی ئاشكرا نەبووە".
Qaiwan
Qaiwan