کوردستانی

قایمقامی چەمچەماڵ: هیچ ئۆتۆمبێلێکی گرانبەهامان بۆ نەکڕدراوە

مەودا میدیا - سلێمانی |


 قایمقامی چەمچەماڵ: هیچ ئۆتۆمبێلێکی گرانبەهامان بۆ نەکڕدراوە
مەودا میدیا - کاروان نوری

بەپێی نوسراوێکی وەزیری ناوخۆی ھەرێم، لە مانگی رابردوودا دوو ئۆتۆمبێل بە بەھای زیاتر لە 177 ملیۆن دینار بۆ دوو بەرپرس کڕدراوە، یەکێک لەوانە قایمقامی قەزای چەمچەماڵە و ناوبراویش ئاماژە بۆ ئەوە دەکات، ئەو نوسراوە هی دوو مانگ پێش ئێستایە و تا ئێستاش هیچ ئۆتۆمبێلێک نەکڕدراوە.

رەمەک رەمەزان، قایمقامی قەزای چەمچەماڵ بە مەودا میدیای راگەیاند "ئەو نوسراوەی وەزارەتی ناوخۆ پێش دوو مانگ پێش ئێستا کراوە"، ئاماژەش بۆ ئەوە دەکات "تا ئێستاش هیچ ئۆتۆمبێلێک نە کڕدراوە، نە بە دەستیشمان گەیشتووە".

ناوبراو ئەوەشی خستەروو "ئەو ئۆتۆمبێلەی لە نوسراوەکەدا ئاماژەی بۆ کراوە بە تەنها بۆ قایمقامیەتی چەمچەماڵ نییە، بۆ پۆلیسی چەمچەماڵ و چەند شوێنێکی دیکەشە، بەڵام تا ئێستاش هیچ ئۆتۆمبێلێکمان بە دەست نەگەیشتووە".

ئەمە لە کاتێکدایە، بەپێی نوسراوێکی دزەپێکراوی وەزارەتی ناوخۆ، لە مانگی رابردوودا، بە واژۆی رێبەر ئەحمەد، وەزیری ناوخۆی ھەرێم، دوو ئۆتۆمبێلی تۆیۆتا لاندکرۆزەری مۆدێل 2020ی، نوێی گرانبەھای بۆ ھەریەکە لە بەڕێوەبەری پۆلیسی سلێمانی و قایمقامیەتی چەمچەماڵ کڕدراوە.

دزەپێکردنی ئەو نوسراوە و بڵاوبوونەوەی لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان کاردانەوەی ھاوڵاتییانی لێکەوتەوە و باس لەوەدەکەن، چۆن دەکرێت لەکاتێکدا قەیرانی دارایی ھەیە و حکومەت ناتوانێت مووچەی فەرمانبەران دابین بکات، بەڵام لە ھەمانکاتدا ئۆتۆمبێلی گرانبەھا بۆ بەرپرسانی حکومی بکڕێت.

Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا


News

خانزاد خاتوون؛ تەوارێکی حوکمڕان

لەلایەن زوڵفان غەریب



News

غاز وەکو مۆرانەی عیراق

لەلایەن سۆزان حەمەتاتە


News

جەلەوە و مسک الخیتام

لەلایەن عیماد ئەحمەد