کوردستانی
وەزارەتی پێشمەرگە: پەکەکە هێرشی کردە سەرمان
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا – کاروان نوری
بریکاری وەزارەتی پێشمەرگە رایگەیاند، شەوی رابردوو زیاتر لە 50 چەکداری پەپەکە لە سوریاوە هاتوون بۆ هەرێمی کوردستان بۆ ئەوەی گورز لە هێزەکانی پێشمەرگە بوەشێنێت، ئەوەشی خستەڕوو، نازانن ئەو چەکدارانە کێن و هۆکار و مەرامی ئەوان چییە.
سەربەست لەزگین، بریکاری وەزارەتی پێشمەرگە رایگەیاند " شەوی رابردوو زیاتر لە 50 چەکداری پەپەکە لە سوریاوە هاتوون بۆ هەرێمی کوردستان تاوەکو شەڕی پێشمەرگەی کوردستان بکەن"، ئەوەشی ئاشکراکردووە "ئەو هێزە لەلایەن هێزەکانی یەپەگە نێردراوە بۆ ئەوەی گورز لە هێزەکانی پێشمەرگە بوەشێنێت بەڵام بە ناچاری گەڕاونەتەوە دواوە".
سەربەست لەزگین ئەوەشی خستەروو "ئەو هێزەی یەپەگە هێرشی کردووەتە سەر خاڵێکی پشکنینی پێشمەرگە، شەڕ و پێکدادان روویداوە و چەکی قورسیشی تێدا بەکارهاتووە بەڵام هێشتا وردەکارییەکەى نەگەیشتووەتە وەزارەتی پێشمەرگە".

"ئەمە دوایین جار بێت رووداوی هاوشێوەی ئەوە رووبدات، رێگە نادەین هیچ گروپێکی چەکداری بە نایاسایی بێتە ناو خاکی هەرێمی کوردستان، ئێمە نازانین ئەو چەکدارانە کێن و هۆکار و مەرامی ئەوان چییە، بەڵام ئەرکی ئێمە رێگریکردنە لە هاتنی ئەو جۆرە چەکدارە نائاسایانە"، بریکاری وەزارەتی پێشمەرگە ئەمەی وت.