کوردستانی
وەزارەتی پەروەردە کرێی خوێندنی پەیمانگە و خوێندنگە ئەهلییەکانی کەمکردەوە
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا - کاروان نوری
بەپێی فەرمانێکی وەزاری کە واژۆی ئالان حەمەسەعید، وەزیری پەروەردەی هەرێمی کوردستانی لەسەرە، بڕیادرا بە داشکاندنی نرخی خوێندن لە قوتابخانە و پەیمانگە ناحکومییەکان.
بەپێی فەرمانێکی وەزاری کە واژۆی ئالان حەمەسەعید، وەزیری پەروەردەی هەرێمی کوردستانی لەسەرە، بڕیادرا بە داشکاندنی نرخی خوێندن لە قوتابخانە و پەیمانگە ناحکومییەکان.
بەپێی فەرمانەکە داشکاندانی کرێی خوێندنی هەموو قوتابیانی قوتابخانە و پەیمانگەکانی وەزارەتی پەروەردە بۆ وەرزی یەکەم (نیوەی ساڵ) کەمدەکرێتەوە. بەم شێوەیەی خوارەوە:
یەکەم: قوتابخانە و پەیمانگەکان بە رێژەی 25% کرێی خوێندنی وەرزی یەکەمیان لێوەردەگیرێت.
دووەم: قوتابخانە نێودەوڵەتییەکان بەڕێژەی 15% کرێی خوێندنی وەرزی یەکەمیان لێوەردەگیرێ.
سێیەم: هەر قوتابی و خوێندکارێک سوودمەندبوو بێت لە داشکاندن بە هەر شێوازێک ئەم بڕیارە نایگرێتەوە.