کوردستانی

شاندی هەرێمی کوردستان پرسی مووچە دەباتە ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق

مەودا میدیا - سلێمانی |


شاندی هەرێمی کوردستان پرسی مووچە دەباتە ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق
مەودا میدیا - کاروان نوری

بڕیارە‌ ئه‌مڕۆ شاندی باڵا‌ى حكومه‌تى هه‌رێمی کوردستان بچێته‌ ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌رانى عیراق بۆ رازییكردنى په‌رله‌مانتاره‌ ناڕازییه‌كان و به‌ڵێنى پابه‌ندى بدات به‌هه‌ر جۆره‌ رێكکه‌وتنێك كه‌ حكومه‌تى عیراق بڕیارى له‌سه‌ر بدات.

ئەمڕۆ چوارشەممە 16ی کانوونی یەکەمی 2020، دواى هه‌فته‌یه‌ك گفتوگۆ و دانووستاند له‌گه‌ڵ حكومه‌ت ‌و لایه‌نه‌ عیراقییه‌كان له‌باره‌ى رێكکه‌وتنى هه‌ولێر و به‌غدا، ئه‌مڕۆ شاندی هەرێمی کوردستان لە بەغدا ده‌چنه‌ ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌رانى عیراق و ئەندامانی ئەنجومەنەکە دەببین بۆ ئەوەی بۆ ئەوانیشی روونبکەنەوە، کە هەرێمی کوردستان ئامادەی رێککەوتنە.
 
بەپێی زانیارییەکانی مەودا‌ میدیا، چوونى شاندی حكومه‌تى هه‌رێمی کوردستان بۆ ئەنجومەنی نوێنەران، بۆ رازییكردنى ئه‌و په‌رله‌مانتارانه‌یه‌ كه‌ دژى رێكکه‌وتنى نێوان هه‌رێم‌ و حكومه‌تى فیدراڵن و شاندی هەرێم به‌ڵێنى پابه‌ندى ده‌دات به‌هه‌ر جۆره‌ رێكکه‌وتنێك كه‌ حكومه‌تى عیراق بڕیارى له‌سه‌ر بدات.
 
ئێواره‌ى 9ى کانوونی یەکەمی 2020، شاندێکی باڵاى حكومه‌تى هه‌رێمی کوردستان به‌سه‌رۆكایه‌تى قوباد تاڵه‌بانى، جێگری سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان گەیشتە بەغدا و تائێستاش ژماره‌یه‌ك كۆبوونه‌وه‌ى ئه‌نجامداوه‌، به‌ڵام تا ئێستا به‌هیچ رێكکه‌وتنێك نه‌گه‌یشتووە.
Qaiwan
Qaiwan