کوردستانی

سێ کەس بە تۆمەتی ساختەکردنی دراو دەستگیرکران

مەودا میدیا - سلێمانی |


سێ کەس بە تۆمەتی ساختەکردنی دراو دەستگیرکران
مەودا میدیا-

بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی رۆژئاوای سلێمانی دەستگیرکردنی سێ کەسی راگەیاند بە تۆمەتی ساختەکردنی دراو، هەروەها دەستیش بەسەر بڕێک پارەی ساختەدا گیرا کە بەشێکیشیان لە بازاڕدا ساغکردبووەوە.

لە راگەیەندراوەکەی ئاسایشدا هاتووە "لە رۆژی 13ی کانونی یەکەمی 2020 لە ناحیەی بازیان نزیک شارۆچکەی تەیناڵ سێ کەس بە ناوەکانی (ع ، ف ، ع) دانیشتووی بازیان /تەیناڵ،  (ر ،ر ، م) و (ٲ ، م ، م)  کە دانیشتووی چەمچەماڵن بەدراوی ساختەوە دەستگیرکران".

ئاماژە بەوەشکراوە "دراوەکان لە جۆری سەد دۆلاری ئەمریکییە بڕەکەی (1300)$ هەزار و سێ سەد دۆلارە کە سەد دۆلاریشیان لەبازاڕدا ساغکردبووەوە و دوو دەمانچەشیان  پێبووە، توانراوە دەستیان بەسەردا بگیرێت".

ئەوەشخراوەتەڕوو "لە ئێستادا بە بڕیاری بەڕێز دادوەری دادگای لێکۆڵینەوەی ئاسایش لە سلێمانی بەپێی مادەی (281) لە یاسای سزادانی عیراقی  لەلایەن بەشی لێکۆڵینەوەی بەڕێوەبەرایەتییمانەوە پەڕاویان بۆ کراوەتەوە و لێکۆڵینەوە لەدۆسێکانیان بەردەوامە".

س.س
Qaiwan
Qaiwan