کوردستانی
مەسرور بارزانی پەیامێکی بڵاوکردەوە
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان پەیامێکی لەبارەی رووبەڕووبوونەوەکەی دوێنێ شەوی هێزەکانی پێشمەرگە و یەپەگە بڵاوکردەوە و رایدەگەیەنێت بەتوندی ئەو هێرشەی یەپەگە بۆسەر هێزەکانی پێشمەرگە شەرمەزار دەکەم.
مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان پەیامێکی لەبارەی رووبەڕووبوونەوەکەی دوێنێ شەوی هێزەکانی پێشمەرگە و یەپەگە بڵاوکردەوە و رایدەگەیەنێت بەتوندی ئەو هێرشەی یەپەگە بۆسەر هێزەکانی پێشمەرگە شەرمەزار دەکەم.
لە پەیامەکەدا هاتووە "شەوی رابردوو گروپێک لە چەکدارانی یەپەگە هەوڵیاندا بە شێوەیەکی نایاسایی لە سوریاوە بێنە ناو خاکی هەرێمی کوردستانەوە، ئەمەش پێچەوانەی رێنمایی و یاساکانی ئێمە و یاساکانی پاراستنی سنوورە، بۆیە لە لایەن هێزە ئەمنییەکانمان رێگرییان لێکرا، دواتر ھێزێکی زۆرتری یەپەگە، بە چەکی قورسەوە هێرشیان کردە سەر بنکەیەکی پێشمەرگە و هێزی پێشمەرگەش دەمودەست وەڵامیان دانەوە و هێرشەکەی یەپەگەیان تێکشکاند".
مەسرور بارزانی وتویەتی "من بە توندترین شێوە، ئەم هێرشە شەرمەزار دەکەم کە پێشێلکارییەکی ئاشکرا و یاسایی خاکی هەرێمی کوردستان و دەسەڵاتی حکومەتی هەرێمی کوردستانە".
ئەوەشی وتوە "داوا لە دۆست و هاوبەشەکانمان لە هاوپەیمانی نێودەوڵەتی دەکەم، دڵنیایی بدەن کە یەپەگە ئەو جۆرە دەستدرێژییانە دووبارە ناکاتەوە و رێگەش نەدەن یارمەتیی وڵاتانی بیانی بۆ هێرشکردنە سەر خاکی ھەرێمی کوردستان بەکاربھێنن، بێگومان دووبارەبوونەوەی ھەر ھێرشێکی لەم شێوەیە، زیانی زۆر بە ئاسایشی ناوچەکە دەگەیەنێت، هەروەها ستایشی پێشمەرگە قارەمانەکانیش دەکەم کە هەموو رۆژێک ژیانی خۆیان دەخەنە مەترسی لە پێناو پاراستن و سەلامەتی ئێمە".
س.س
س.س