کوردستانی
چەند پرۆژەیەک لە هەرێمی کوردستان تەواوکران
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا- سازگار ئەحمەد
پرۆژەی قیرتاوکردنی رێگەی گوندەکانی کڵێسا و بۆگد لە سنووری قەزای کۆیە تەواو کران، وتەبێژی وەزارەتی ئاوەدانکردنەوە و نیشتەجێکردنی حکومەتی هەرێمی کوردستانیش رایدەگەیەنێت بڕیارە بڕگەکانی دیکەی پرۆژەکە لە ئایندەیەکی نزیکدا تەواو بکرێن.
مەریوان مەلا حەسەن، وتەبێژی وەزارەتی ئاوەدانکردنەوە و نیشتەجێکردنی حکومەتی هەرێمی کوردستان بە مەودا میدیای راگەیاند "پرۆژەی قیرتاوکردنی رێگەی گوندەکانی کڵێسا و بۆگد لە سنووری قەزای کۆیە تەواو کران، ئەوەش لە چوارچێوەی پرۆژەی نۆژەنکردنەوەی رێگەی کۆیە - کەلکەسماقە کە ژمارەیەک بڕگەی لەخۆگرتبوو بە بڕی 10ملیار دینار و بەشێکیان تەواوکراون و بەشێکیان کارکردن تیایاندا بەردەوامە".
ئاماژەی بەوەشکرد "بڕیارە ئەو بڕگانەی دیکەی پرۆژەکە لە ئایندەیەکی نزیکدا تەواو بکرێن، لەپێناو خزمەتکردنی ھاوڵاتییان و کارئاسانی بۆ ھاتوچۆی شۆفێران، لەوانەش پرۆژەی نۆژەنکردنەوەی رێگای تەق تەق - شوان، تەق تەق - ئاشتی و رێگەی لۆفەکانی کەلکەسماق بەدرێژی 17کم لە بۆگد تا قەزای دوکان".
مەریوان مەلا حەسەن وتی "ئەم پرۆژەیە کۆمەڵێک بڕگە لەخۆدەگرێت کە خۆی دەبینێتەوە لە 13 پێگە و شوێن کە قیرتاو و تێکەڵەرێژ دەکرێن و بودجەکەی لەلایەن حکومەتی ھەرێمی کوردستانەوە بۆ تەرخانکراوەو بەشێکیان لە رابردوودا تەواو کرابوون".
ئەوەش دوای ئەوەی لە مانگی تشرینی یەکەمی رابردوو، دانا عەبدولکەریم، وەزیری ئاوەدانکردنەوە و نیشتەجێکردنی حکومەتی هەرێمی کوردستان بەشێوەیەکی مەیدانی پرۆژەکانی سنوورەکەی بەسەرکردەوە.
س.س