کوردستانی

لیوا عەبدولخالق تەڵعەت: فەوجی حەشدی شەعبی کوردی دانەمەزراوە

مەودا میدیا - سلێمانی |


لیوا عەبدولخالق تەڵعەت: فەوجی حەشدی شەعبی کوردی دانەمەزراوە
مەودا میدیا- سازگار ئەحمەد

نوێنەری ھەردوو وەزارەتی ناوخۆ و پێشمەرگە لە ژووری ھاوبەشی ئۆپەراسیۆنی عیراق رایدەگەیەنێت حکومەتی عیراق هیچ فەرمانێکی بۆ دامەزراندنی فەوجی حەشدی شەعبی کوردی نەدابوو، ئاماژەی بەوەشکرد دروستکردنی فەوجی لەوشێوەیە دەبێتە هۆی زیادبوونی کێشەکانی نێوان هەولێر و بەغدا.

لیوا عەبدولخالق تەڵعەت، نوێنەری ھەردوو وەزارەتی ناوخۆ و پێشمەرگە لە ژووری ھاوبەشی ئۆپەراسیۆنی عیراق لە بارەی دروستکردن و هەڵوەشاندنەوەی فەوجی حەشدی شەعبی کوردییەوە بە مەودا میدیای راگەیاند "حكومەتی عیراق ھیچ فەرمانێكی بۆ دامەزراندنی حەشدی شەعبی كوردی نەدابوو تاوەکو هەڵیبووەشێنتەوە، بەڵکو فەوجەکە خۆیان زانیان سەرکەوتوو نابن هەڵیان وەشاندەوە، هەروەها حکومەتی هەرێمی کوردستانیش بێ ئاگایی خۆی لە دامەزراندنی ئەو فەوجە راگەیاند".

ئاماژەی بەوەشکرد "لە داهاتوودا هەر لایەنێک بیەوێت هەر فەوجێک لەو بابەتە دروستبکات لەلایەن حکومەتی هەرێمەوە رەتدەکرێتەوە و جێگەی قبوڵکردن نییە، لەبەر ئەوەی دامەزراندی فەوجی لەو شێوەیە دەبێتە هۆی زیادبوونی کێشەکانی نێوان هەولێر و بەغدا و دروستبوونی ئاڵۆزی لەو شوێنانەی کە سوود و گرنگی هەیە بۆ حکومەتی هەرێمی کوردستان و حکومەتی عیراق".


س.س
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

وەرزی هەموو جۆرەکانی ئەنفال

لەلایەن د.شیلان فەتحی


News

بڕوانامەی بریقەدار و دەستە خەمساردەکان

لەلایەن دێرین جەمال


News

جۆرەکانی بایۆلۆژی

لەلایەن نەرمین عوسمان