کوردستانی
سبەینێ مووچەی ئەم شوێنە دابەش دەکرێت
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
وەزارەتی دارایی و ئابووری حکومەتی هەرێمی کوردستان خشتەی دابەشکردنی مووچەی مانگی 10ی ئەمساڵی بۆ سبەینێ پێنجشەممە 17ی کانونی یەکەمی 2020 بڵاوکردەوە.
بەپێی ئەو خشتەیە بێت کە وەزارەتی دارایی و ئابووری حکومەتی هەرێمی کوردستان بڵاویکردووەتەوە، سبەینێ پێنجشەممە 17ی کانونی یەکەمی 2020 مووچەی مانگی 10ی ئەمساڵی خانەنشینی مەدەنی دابەش دەکرێت، بەم شێوەیەش دابەشکردنی مووچەی مانگی 10ی ئەمساڵ کۆتایی دێت.
ئەمەش لەکاتێکدایە، کاتی دابەشکردنی مووچەی مانگی 11 نادیارە لە هەرێمی کوردستان، بەڵام دابەشکردنی مووچەی مانگی 12 لە عیراق دەستیپێکردووە.
س.س