کوردستانی

موسەنا ئەمین: پێشنیازمان کردووە بۆ چارەسەری مووچە، بەڵام شاندی هەرێم قبوڵیان نییە

مەودا میدیا - سلێمانی |


موسەنا ئەمین: پێشنیازمان کردووە بۆ چارەسەری مووچە، بەڵام شاندی هەرێم قبوڵیان نییە
 مەودا میدیا - کاروان نوری

ئەندامێکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق رایگەیاند، پێشنیازی کردووە بۆ چارەسەر مووچە شاندی هەرێمی کوردستان لە بەغدا قبوڵیان نەکردووە، جەختیشیکردووەتەوە، ئەوەی ئەو باسی کردووە عەرەبەکان پێی رازین، بەڵام ئەندامی شاندی هەرێم قبوڵیان نییە.

د. موسەنا ئەمین، ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق لە لاپەڕەی تایبەتی خۆی لە فەیسبووک بڵاویکردووەتەوە "پێشنیازێكم  پێشكەش كردووە بۆ چارەسەری مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان، پەرلەمانتارە عەرەبەكان قەبوڵیانە، بەڵام ئەندامانی شاندی هەرێم قەبوڵیان نییە نازانم بۆچی ؟".

رۆژی رابردوو چوارشەممە 17ی کانوونی یەکەمی 2020، دواى هه‌فته‌یه‌ك گفتوگۆ و دانووستاند له‌گه‌ڵ حكومه‌ت ‌و لایه‌نه‌ عیراقییه‌كان له‌باره‌ى رێكکه‌وتنى هه‌ولێر و به‌غدا، شاندی هەرێمی کوردستان لە بەغدا چوونە ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌رانى عیراق و ئەندامانی ئەنجومەنەکەیان بینی بۆ ئەوەی بۆ ئەوانیشی روونبکەنەوە، کە هەرێمی کوردستان ئامادەی رێککەوتنە.

ئێواره‌ى 9ى کانوونی یەکەمی 2020، شاندێکی باڵاى حكومه‌تى هه‌رێمی کوردستان به‌سه‌رۆكایه‌تى قوباد تاڵه‌بانى، جێگری سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان گەیشتە بەغدا و تائێستاش ژماره‌یه‌ك كۆبوونه‌وه‌ى ئه‌نجامداوه‌، به‌ڵام تا ئێستا به‌هیچ رێكکه‌وتنێك نه‌گه‌یشتووە.
Qaiwan
Qaiwan