کوردستانی
وەزارەتی دارایی بڕیارێکی نوێی دەركرد
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا - کاروان نوری
وەزارەتی دارایی و ئابووری هەرێمی کوردستان رایگەیاندووە، لەچوارچێوەی جێبەجێكردنی یاسای چاكسازییدا بڕیاردراوە بە رێكخستنەوەی خزمەتگوزاريی خوێندن و تەندروستی بۆ خانەوادەی شەهیدان و زیندانیانی سیاسیی.
وەزارەتی دارایی و ئابووری هەرێمی کوردستان رایگەیاندووە، لەچوارچێوەی جێبەجێكردنی یاسای چاكسازییدا بڕیاردراوە بە رێكخستنەوەی خزمەتگوزاريی خوێندن و تەندروستی بۆ خانەوادەی شەهیدان و زیندانیانی سیاسیی.
بەپێی نوسراوێكی وەزارەتی دارایی و ئابووری حكومەتی هەرێمی کوردستان "لە ئێستادا خزمەتگوزاریی كرێی خوێندن تەنها بۆ "كچ،كوڕ"، هاوسەری شەهیدانی سەنگەر و جینۆساید و ئەو كەسانەی هاوسەرگیرییان نەكردووەتەوە لە خوێندنگە و زانكۆكاندا خەرج دەكرێت".
ئەوەش خراوەتەڕوو "لە سەرجەم بەشەكاندا پێنج كورسی بێبەرانبەر بۆ كەسوكاری شەهیدان و زیندانییانی سیاسیی تەرخان دەكرێت و 25% داشكاندنیان بۆ دەكرێت"، روونیشکراوەتەوە "تەنها یەكجار بۆ هەر قۆناغێكی خوێندن سوودمەند دەبن و جارێكی دیكە كرێی خوێندنیان بۆ خەرج ناكرێتەوە".