کوردستانی
مەلا یاسین: دابەزینی بەهای دینار زیانی زۆر بە وەبەرهێنەران دەگەیەنێت
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا - کاروان نوری
سەرۆکی یەکێتیی وەبەرهێنەرانی کوردستان - لقی سلێمانی، باس لەزیانەکانی دابەزینی بەهای دینار دەکات و جەختیکردووەتەوە، ئەگەر حکومەتى عیراق نیەتى چاکسازی نەبێت، ئەوا زیانی زۆر بەخۆی و هاوڵاتییانیش دەگەیەنێت.

مەلا یاسین، سەرۆکی یەکێتیی وەبەرهێنەرانی کوردستان - لقی سلێمانی، لەمیانی بەشداریکردنی لەبەرنامەیەکی کەناڵی رووداو رایگەیاند "ئەگەر بانکی ناوەندی عیراق 100 دۆلار بە بڕی 119 هەزار دینار بگۆڕێتەوە، نزیکەی 10 هەزار دینار جیاوازییەتی، بۆیە بەپێی خەمڵاندنەکان هەموو رۆژێک نزیکەى 18 بۆ 20 ملیار دینار دیار نەماوە".
ئەوەشی روونکردووەتەوە "هەندێک لە وڵاتان کاتێک تووشی کورتهێنانی دارایی دەبنەوە دەچن، سفرێک لەپارەکەیان دەکەنەوە، یان دراوی نوێ دەردەکەن، یان بەهای دراو دادەبەزێنن، یان قەرز دەکەن، یان وەرەقەی نەختینە دەخەنە بازاڕەوە، یان نرخی سوتەمەنی و وزە زیاد دەکەن".
"دابەزینی بەهای دینار زیانی زۆر بە وەبەرهێنەران دەگەیەنێت، چونکە بەهای پڕۆژەکان بەدینار دەخەمڵێنرێت، لەم کاتەشدا بۆ هەر 100 دۆلارێک 10 هەزار دینار زەرەر دەکات و ئەگەری هەیە پڕۆژەکە رابگیرێت"، مەلا یاسین ئەمەی لە بەرنامەکەدا ئاماژە پێدا.