کوردستانی

شاندی هەرێمی کوردستان بەبێ هیچ رێککەوتن گەڕانەوە

مەودا میدیا - سلێمانی |


شاندی هەرێمی کوردستان بەبێ هیچ رێککەوتن گەڕانەوە
مەودا میدیا - کاروان نوری

دوای ئەوەی شاندی هەرێمی کوردستان ماوەی هەفتەیەکە لە بەغدان و چەندین کۆبوونەوەیان لەگەڵ بەرپرسانی حکومی و حزبی ئەنجامدا و هەوڵیاندا رێککەوتن بکەن سەبارەت بە پشکی هەرێمی کوردستان، بەڵام کەمێک پێش ئێستا بەبێ هیچ رێککەتنێک گەرانەوە.

رۆژی رابردوو چوارشەممە 17ی کانونی یەکەمی 2020، دواى هه‌فته‌یه‌ك گفتوگۆ و دانووستاند له‌گه‌ڵ حكومه‌ت ‌و لایه‌نه‌ عیراقییه‌كان له‌باره‌ى رێكکه‌وتنى هه‌ولێر و به‌غدا، شاندی هەرێمی کوردستان لە بەغدا چوونە ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌رانى عیراق و ئەندامانی ئەنجومەنەکەیان بینی بۆ ئەوەی بۆ ئەوانیشی روونبکەنەوە، کە هەرێمی کوردستان ئامادەی رێککەوتنە.
 
ئێواره‌ى 9ى کانونی یەکەمی 2020، شاندێکی باڵاى حكومه‌تى هه‌رێمی کوردستان به‌سه‌رۆكایه‌تى قوباد تاڵه‌بانى، جێگری سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان گەیشتە بەغدا و کەمێک پێش ئێستاش بەبێ هیچ رێککەوتنێک گەڕانەوە.

ئەمە لە کاتێکدایە ئەمڕۆ مستەفا کازمی، سەرۆک وەزیرانی عیراق گەیشتە شاری ئەنقەرەی پایتەختی وڵاتی تورکیا و لەگەڵ سەرۆکی ئەو وڵاتە کۆدەبێتەوە و گفتوگۆ دەکەن لەبارەی دۆخی ئەمنی، دۆسیەی نەوت و پەیوەندییەکانی نێوان هەردوو وڵات.
Qaiwan
Qaiwan