کوردستانی
گفتوگۆکانی شاندی هەرێمی کوردستان لەگەڵ بەرپرسانی بەغدا بەردەوامی هەیە
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
نووسینگەی قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان روونکردنەوەیەکی لەبارەی گەڕانەوەی دوو ئەندامی شاندی باڵای حکومەتی هەرێمی کوردستان لە بەغداوە بۆ هەولێر بڵاوکردەوە.
لە راگەیەندراوێکدا نووسینگەی قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند "دوو ئەندامی شاندی باڵای دانوستاندنی حكومەتی ھەرێمی کوردستان لە بەغداوە گەڕاونەتەوە بۆ ھەولێر بەمەبەستی راییكردنی ھەندێك كاروبارەی ئیداری گشتی وەزارەتەکانیان، بڕیاریشە ئێوارەی ئەمڕۆ پاش جێبەجێ كردنی كارەكانیان بگەڕێنەوە بۆ بەغدا".
ئاماژە بەوەشکراوە "شاندی هەرێمی کوردستان لە بەغدا ماوە، گفتوگۆكانی ھەرێمی کوردستان و بەغدا كۆتایی نەھاتوون و بەردەوامن".
س.س