کوردستانی

نرخی زێڕ لە بازاڕەکانی هەرێمی کوردستان بەشێوەیەکی بەرچاو بەرزبووەوە

مەودا میدیا - سلێمانی |


نرخی زێڕ لە بازاڕەکانی هەرێمی کوردستان بەشێوەیەکی بەرچاو بەرزبووەوە
مەودا میدیا- سازگار ئەحمەد  

ئەمڕۆ پێنجشەممە 17ی کانونی یەکەمی 2020 نرخی زێڕ لە بازاڕەکانی هەرێمی کوردستان بە رێژەی لە 10% بەرزبووەوە، وتەبێژی سەندیکای زەڕەنگەرانی هەولێریش رایدەگەیەنێت بەرزبوونەوەی نرخی دۆلار بەرانبەر دیناری عیراقی کاریگەری لەسەر بەرزبوونەوەی نرخی زێڕ هەیە.

هەندرێن عەبدولڕەحمان، وتەبێژی سەندیکای زەڕەنگەرانی هەولێر لەبارەی بەرزبوونەوەی نرخی زێڕ بە مەودا میدیای راگەیاند "یەک  ئۆنسە  زێڕ لە بۆرسەی جیهاندا بەرزبووەتەوە بۆ 1877 دۆلاری ئەمەریکی، یەکێک لە هۆکارەکانیش پەسەندنەکردنی ڤاکسینی چارەسەری کۆرۆنایە لەلایەن رێکخراوی تەندروستی جیهانییەوە".

ئاماژەی بەوەشکرد "هۆکارێکی دیکەی بەرزبوونەوەی نرخی زێڕ بۆ کێشەکانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و لەسەر ئاستی جیهانیش لە کۆی سیستەمەکدا کێشەکان بەرەو قوڵبوونەوە دەچێت، بۆ نمونە هەڕەشەکانی ئەمەریکا بەرانبەر ئێران بەردوامی هەیە، هەروەها بەرزبوونەوەی نرخی دۆلاریش لە بەرانبەر دیناری عیراقی کاریگەری لەسەر بەرزبوونەوەی نرخی زێڕ هەبوو".

وتەبێژی سەندیکای زەڕەنگەرانی هەولێر ئەوەی خستەڕوو "ئەمڕۆ نرخی زێڕ بە رێژەی لە 10% بەرزبووەوە بە جۆرێک نرخی یەک مسقاڵ زێڕی عەیارە 21 بە 350 هەزار دینارە".

س.س
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا


News

خانزاد خاتوون؛ تەوارێکی حوکمڕان

لەلایەن زوڵفان غەریب



News

غاز وەکو مۆرانەی عیراق

لەلایەن سۆزان حەمەتاتە


News

جەلەوە و مسک الخیتام

لەلایەن عیماد ئەحمەد