کوردستانی
دوو کەس بە تۆمەتی دزیکردن و بەکارهێنانی مادەی هۆشبەر دەستگیرکران
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی هەولێر دەستگیرکردنی دوو تۆمەتباری راگەیاند بە تۆمەتی ئەنجامدانی کاری دزی و بەکارهێنانی مادەی هۆشبەر، هەردوو تۆمەتبار دانیان بە تاوانەکەیاندا ناوە.
لە راگەیەندراوەکەی پۆلیسی هەولێردا هاتووە "بەشی پۆلیسی نەهێشتنی تاوان، نووسینگەی عەنكاوە دوو تۆمەتباریان بە ناوەكانی (ح.ط.ح) و (ن.ف.ح) بە تۆمەتی دزینی دوو ماتۆڕسكیل و بەكارهێنانی مادەی هۆشبەر دەستگیر كرد".
ئاماژە بەوەشکراوە "تۆمەتبارانی ئاماژەپێكراو، كە لە كاتی دەستگیركردنیاندا بڕێك ماددەی هۆشبەریان لە جۆری (كریستاڵ) لە دەست گیرا، دانیان نا بە تاوانەكەیاندا، بۆیە بە بڕیاری دادوەر و بەپێی ماددەكانی (446) و (14)ی هۆشبەر لە یاسای سزادان راگیران و لێكۆڵینەوەش لەگەڵیاندا بەردەوامە".
س.س