کوردستانی
چەند پێشنیازێک بۆ چارەسەرکردنی قەیرانی دارایی هەرێمی کوردستان دەخرێنەڕوو
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا- سازگار ئەحمەد
هەرێمی کوردستان لە قەیرانی داراییدایە و حکومەت هەوڵی ئەوە دەدات بەزووترین کات لەگەڵ حکومەتی عیراق بگاتە رێککەوتنی کۆتایی بەمەبەستی چارەسەکردنی ئەو قەیرانە داراییەی کە هەیە، لە ئێستاشدا شاندی هەرێمی کوردستان بۆ ئەو مەبەستە لە بەغدایە.
سەرهەد شێخە، ماستەر لە جیۆپۆلەتیک و شارەزای سیاسی لەبارەی ئەوەی ئەگەر بەغدا و هەولێر رێکنەکەوتن چارەسەر چییە بۆ ئەو قەیرانەی هەرێمی کوردستانی تێدایە بە مەودا میدیای راگەیاند "تاکە رێگە بۆ چارەسەکردنی ئەو قەیرانە داراییەی کە چەندین ساڵە حکومەتی هەرێمی کوردستانی تێدایە چاکسازییە لە بواری کارگێڕی و ئابووری و یاسایی".
ئاماژەی بەوەشکرد "یەکێک لە رێگەکانی چاکسازی ئەوەیە دەستوورێکی مەدەنی بنوسرێتەوە و وەزارەت و ئەنجومەنە هەڵبژێدراوەکان کەمبکرێنەوە، هەروەها پێویستی بوونی شەفافیەت لە خەرجی و داهاتەکان و فرەی لە سەرچاوەکانی داهات بە تایبەت کەرتی کشتوکاڵ و پیشەسازی هاندانی خەڵک بۆ گەڕانەوە بۆ گوندەکان".

ئەوەشی خستەوڕوو "رێکخستەنەوەی سیستەمی باج و گەڕانەوەی بۆ وەزارەتی دارایی و ئابووری و هەڵوەشاندنەوەی خانەنیشینی پلەی تایبەت، بۆیە بە هیواین کە حکومەتی هەرێمی کوردستان هەنگاوی یەکەمی چاکسازی بنەڕەتی بێت لەپێناو دەربازبوونی لەم قۆناغە سەختەی هەرێمی کوردستان رووبەڕووی بووەتەوە".
س.س
س.س