کوردستانی
عەبدولستار مەجید: تەنھا لە یەک رۆژدا، 200 تۆن ماسی بە قاچاخ ھێنراوەتە ھەرێمی کوردستان
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
سەرۆکی لیژنەی کشتوکاڵ و ئاودێریی لە پەرلەمانی کوردستان رایدەگەیەنێت ته‌نها له‌یه‌ك رۆژدا نزیكەی 200 تۆن ماسی له ئێرانه‌وه به قاچاخ هێنراوەتە هەرێمی کوردستان، ئاماژەی بەوەشکرد به‌رده‌وامیی ئه‌م قاچاخچێتییه بووه‌ته كاره‌ساتی گه‌وره بۆ سامانی ماسی و ئاژه‌ڵی ناوخۆ.
عەبدولستار مەجید، سەرۆکی لیژنەی کشتوکاڵ و ئاودێریی لە پەرلەمانی کوردستان لە لاپەڕەی تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی فەیسبووک نووسیویەتی "په‌یوه‌ندییه‌كی زۆرمان پێوه‌ده‌كرێت له‌سه‌ر هێنانی سه‌دان تۆن ماسی و هه‌زاران سه‌ر ئاژه‌ڵ به‌شێوه‌ی قاچاخ له ئێران و سوریاوه بۆ هه‌رێمی كوردستان، دوای به‌دواداچوونمان بۆمان ده‌ركه‌وت ته‌نها له‌یه‌ك رۆژدا نزیك به (200 ته‌ن) ماسی له ئێرانه‌وه به قاچاخ داخڵكراوه و سه‌دان سه‌ر ئاژه‌ڵیش به‌تایبه‌تی ره‌شه‌وڵاخ له سوریاوه هێنراوه".
ئاماژەی بەوەشکردووە "به‌رده‌وامی ئه‌م قاچاخچێتییه بووه‌ته كاره‌ساتی گه‌وره بۆ سامانی ماسی و ئاژه‌ڵی ناوخۆ، ئێمه رۆژانه له‌لایه‌ن جوتیاران و خاوه‌ن پرۆژه‌كانی ماسییه‌وه په‌یوه‌ندییمان پێوه‌ده‌كرێت و كار و كه‌سابه‌ت و ماڵ و ژیانیان لێ هه‌راسان بووه، له‌به‌ر قاچاخچێتی و چاوچنۆكی هه‌ندێک ده‌ستڕۆیشتووی حزبی كه له‌پێناو پڕكردنی گیرفانیاندا گوێ به ژیان و ماڵ و به‌رژه‌وه‌ندیی گشتی ناده‌ن".
س.س