کوردستانی
بریندارێكی خۆپیشاندانه‌كانی ماوه‌ی رابردوو گیانی له‌ده‌ستدا
مەودا میدیا - سلێمانی |
شه‌وی رابردوو، یەکێک لە بریندارانی خۆپیشاندانەکەی ماوه‌ی رابردووی قەزای سەیدسادق له نه‌خۆشخانه گیانی لەدەستدا.
به‌پێی زانیارییه‌كانی مەودا میدیا، ئاکار جەبار کە لە خۆپیشاندانەکەی چەند رۆژی رابردووی قەزای سەیدسادقدا بریندارکرا، شه‌وی رابردوو لە نەخۆشخانەی فریاکەوتنی سلێمانی گیانی لەدەستداوە.
ئەمە لە کاتێکدایە ئاكار جه‌بار ده‌بێته دووم شه‌هیدی خۆپیشاندانه‌كانی چه‌ند رۆژی رابردوو له قه‌زای سه‌یدسادق.