کوردستانی
کەشوهەوای شارەکانی هەرێمی کوردستان
مەودا میدیا - سلێمانی |
بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان، پێشبینییەکانی کەشوهەوای ئەمڕۆ و سبەی شارەکانی بڵاوکردەوە.
بەگوێرەی پێشبینییەکانی کەشناسی ئەمڕۆ و سبەی لە زۆربەی ناوچەکان، نمە باران بەردەوام دەبێت لەگەڵ دروستبوونی تەم لە هەندێک لە ناوچە جیاوازەکاندا.
لە هەولێر بەرزترین پلەکانی گەرما 14 پلە و سبەیش بەرزترین پلەی گەرما 17 پلە دەبێت، لە سلێمانیش بەرزترین پلەکانی گەرمای ئەمڕۆ 18 پلە و سبەیش بەرزترین پلەی گەرما 20 پلە دەبێت.