کوردستانی

زانیاری نوێ له‌باره‌ی كوژرانی دوو كه‌سه‌كه‌ی هه‌ڵه‌بجه‌ ئاشكرا دەکرێت

مەودا میدیا - سلێمانی |


زانیاری نوێ له‌باره‌ی كوژرانی دوو كه‌سه‌كه‌ی هه‌ڵه‌بجه‌ ئاشكرا دەکرێت
مەودا میدیا - کاروان نوری

وتەبێژی پۆلیسی هەڵەبجە رایگەیاند، بەرەبەیانی ئەمڕۆ تەرمی دوو كەس دۆزراوەتەوە كە كوژراون و خزمی یەکترن، ئاشکراشیکرد، تەمەنی کوژراوەکان 22 و 41 ساڵە.

بەرزان عوسمان، وتەبێژی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی پارێزگای هەڵەبجە رایگەیاند "بەرەبەیانی ئەمڕۆ لە پارێزگای هەڵەبجە، تەرمی دوو كەس دۆزراوەتەوە كە كوژراون و ئاسەواری فیشەك بە جەستەیانەوە هەیه‌".

ئەوەشی خستەڕوو "دوو كوژراوه‌كه‌ یەكێكیان تەمەنی 41 ساڵە و ناوی دیوان حەمە شەریفە و ئەوی دیكەیان تەمەنی 22 ساڵە و ناوی هاوكار بەختیارە و خزمی یەكترن، كاكەیین".

روونیشیکردەوە "لەئێستادا هیچ شتێك دیار نییە و نازانرێت هۆكاری رووداوەكە چییە و لێكۆڵینەوەكان بەردەوامە، لە ئێستاشدا تەرمەكانیان لە پزیشكی دادی هەڵەبجەیە".
Qaiwan
Qaiwan