کوردستانی

شاندی مامۆستایانی ناڕازی كۆمه‌ڵێك داواكارییان ئاڕاسته‌ی به‌غدا كرد

مەودا میدیا - سلێمانی |


شاندی مامۆستایانی ناڕازی كۆمه‌ڵێك داواكارییان ئاڕاسته‌ی به‌غدا كرد
مەودا میدیا - کاروان نوری

دوای ئه‌وه‌ی شاندی مامۆستایانی ناڕازیی كوردستان سه‌ردانی بەغدایان كرد و لەگەڵ بەرپرسانی عیراق كۆبوونەوە، راگه‌یه‌ندراوێكیان بڵاوكرده‌وه‌.

بەپێی راگەیەندراوی مامۆستایانی ناڕازیی، له‌ گرنگترین داواكارییه‌كانی شانده‌كه‌ ئه‌وه‌بووه‌ كه‌ رێگایه‌ك بگرنه‌ به‌ر كه‌ تیایدا مووچه‌ و به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی هه‌رێم تێیدا پارێزراوبن و جیاوازی نه‌كرێت له‌ نێوان مووچه‌خۆرانی هه‌رێم و به‌غدا.

له‌ راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ی شاندی مامۆستایانی ناڕازیدا هاتووه‌ "چه‌ندین كۆبوونه‌وه‌ی گرنگ  به‌ڕێوه‌چوو بۆ دۆزینه‌وه‌ی ده‌رچه‌یه‌ك كه‌ بتوانێت چاره‌سه‌ری قه‌یرانی دارایی و مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێم بكات".

ئەمە لە کاتێکدایە، شاندەکە چاویان بە هەریەکە لە د. به‌رهه‌م ساڵح، سه‌رۆك كۆماری عیراق، محه‌ممه‌د حه‌لبوسی، سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق، حه‌سه‌ن كه‌عبی، جێگری یه‌كه‌می سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران، عه‌مار حه‌كیم، سه‌رۆكی ره‌وتی حیكمه‌ی نیشتمانی، کەوتووە.
Qaiwan
Qaiwan