کوردستانی
سلێمانی: دەست بەسەر بڕێكی زۆر گۆشتی ئاژەڵدا گیرا
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا - کاروان نوری
لە بەردەم مزگەوتەكانی هەردوو گەڕەكی هەواری شار و كانی سپیكە دەستبەسەر بڕێكی زۆر گۆشتی ئاژەڵدا گیرا، سەرۆکی لیژنەکەش ئاماژە بۆ ئەوە دەکات، پشكنین بۆ ئاژەڵەكە و گۆشتەكەش نەكراوە.
بێوەی ئەحمەد، سەرۆكی لیژنەی دووی سەر بەلیژنە هاوبەشەكان قایمقامیەتی سلێمانی رایگەیاند "لە بەردەم مزگەوتەكانی هەردوو گەڕەكی هەواری شار و كانی سپیكە دەستبەسەر بڕێكی زۆر گۆشتی ئاژەڵدا گیرا، كە لەلایەن بەڕێوەبەرایەتی ڤێتێرنەری سلێمانییەوە پشكنین بۆ ئاژەڵەكە و گۆشتەكەشی نەكراوە".
ئەوەشی خستەڕوو "لیژنەكە دەستی بەسەر ئاژەڵێكی سەر بڕدراو و 32 ران و دەستدا گرتووە، كە خاوەنەكانیان بەنیاز بوون بەشێوەیەكی نایاسایی و دوور لە رێنماییەكانی تەندروستی و ڤێتێرنەری بەسەر هاوڵاتیاندا ساغی بكەنەوە".
ئەمە لە کاتیکدایە سەرۆكی لیژنەكە داوا لەهاوڵاتییان دەكات لەكاتی كڕینی گۆشت لەو مۆرە دڵنیابنەوە، كە لەلایەن بەڕێوەبەرایەتی ڤێتێرنەری سلێمانییەوە رۆژانە لە گۆشتی ئەو ئاژەڵانە دەدرێت.