کوردستانی
رۆژی یەكشەممە خوێندنی ناو كەمپی زانكۆ دەستپێدەكاتەوە
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا - کاروان نوری
سەرۆكی زانكۆی گەرمیان رایگەیاند، خوێندنی ناو كەمپ لە رۆژی یەكشەممەی داهاتووەوە دەستپێدەكاتەوە، دوای ئەوی لە هەفتەی رابردوو راگیرا.
سەرۆكی زانكۆی گەرمیان رایگەیاند، خوێندنی ناو كەمپ لە رۆژی یەكشەممەی داهاتووەوە دەستپێدەكاتەوە، دوای ئەوی لە هەفتەی رابردوو راگیرا.
د. فەرهاد قادر، سەرۆكی زانكۆی گەرمیان رایگەیاند "هەفتەی پێشوو خوێندن لە كۆلێژەكانی گەرمیان بە شێوەی ئۆنڵاین بەڕێوەچوو، بەڵام لە رۆژی یەكشەممەی داهاتووەوە، خوێندن لە كۆلێژەكانی زانكۆی گەرمیان ئاسایی دەبێتەوە".
ئەوەشی خستووەتەڕوو "هۆكاری راگرتنی دەوامی ناو كەمپ لە رۆژانی رابردوو بەشێكی پەیوەندی بەو بارگرژییەوە بوو كە لە سنوورەكە هەبوو جۆرێك لە دڵەڕاوكێی لای كەسوكاری قوتابییان دروست کردبوو".