کوردستانی
ئەحمەد حاجی رەشید: پەرلەمان ناتوانێت رێگری بکات لە بەرزبوونەوەی نرخی دۆلار
مەودا میدیا - سلێمانی |

مەودا میدیا - کاروان نوری
ئەندامێكی لیژنەی دارایی لەپەرلەمانی عیراق رایگەیاند، بەپێی یاسای بانکی ناوەندی، پەرلەمان ناتوانێت رێگری لەبڕیاری بانکی ناوەندی بکات بۆ بەرزکردنەوەی نرخی دۆلار.
ئەندامێكی لیژنەی دارایی لەپەرلەمانی عیراق رایگەیاند، بەپێی یاسای بانکی ناوەندی، پەرلەمان ناتوانێت رێگری لەبڕیاری بانکی ناوەندی بکات بۆ بەرزکردنەوەی نرخی دۆلار.
ئەحمەدی حاجی رەشید، ئەندامی لیژنەی دارایی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق بە مەودا میدیای راگەیاند "یاسای بانکی ناوەندی ژمارە 56 ساڵی 2004 و هەموارەکانی پێناسەی بانکی ناوەندی دەکات، لە روانگەی ئەم پێناسەوە ئەگەر بانکی ناوەندی نرخی دۆلاری لە بەرانبەر دیناردا دیاریکرد، ئەوا هیچ دەسەڵاتێکی دیکە وەک ئەنجومەنی وەزیران یان پەرلەمان ناتوانن رێگری لێبکەن و پێویستیشی بە رەزامەندی هیچ کامیان نییە".
"لە ساڵی 2015 دا لە یاسای بودجەدا دەقێکمان نووسی بۆ دیاریکردنی بڕی خستنە بازاڕی دۆلار بە 50 ملیۆن دۆلار، هەر زوو دادگای فیدراڵی هەڵیوەشاندەوە و کۆمەڵی دارایی جیهانیش هۆشداریدا لەو هەڵوێستە"، ئەحمەدی حاجی رەشید ئەمەی خستەڕوو.
ئەوەشی ئاشکراکرد "لەئێستادا کە بانکی ناوەندی نرخی 100 دۆلار بەرزدەکاتەوە بۆ 145 هەزار دینار پێویستی بە رەزامەندی پەرلەمان نابێت و ناتوانین رێگری لێبکەین".
بیروڕا



