کوردستانی
هێرشکرایە سەر تەکیەی کەسنەزانی
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
درەنگانی شەوی رابردوو ژمارەیەک چەکداری دەمامکدار هێرشیان کردە سەر تەکیەی کەسنەزانی لە گەڕەکی عاشورا لە ئیمام قاسمی شاری کەرکوک، بەو هۆیەوە یەکێک لە دەروێشەکانی تەکیەکە برینداربوو.
بەپێی زانیارییەکانی مەودا میدیا، درەنگانی شەوی رابردوو چەند چەکدارێکی نەناسراو هێرشیان کردووەتە سەر تەکیەی کەسنەزانی لە لە گەڕەکی عاشورا لە ئیمام قاسمی شاری کەرکوک.
هەر بەپێی زانیارییەکانی مەودا میدیا، بەهۆی هێرشەکەوە یەکێک لە دەروێشەکانی تەکیەکە بە چەکی تاپڕ بریندار کراوە، هەروەها بەهۆی ئەوەی چەکدارەکان دەمامکیان پێبووە نەتوانراوە بناسرێنەوە و پۆلیسیش لەبارەی رووداوەکەوە دەستی بە لێکۆڵینەوە کردووە".
س.س

بیروڕا